دەستەی داکۆکیی لە مامۆستایانی ناڕازیی رایدەگەیەنن، ئەوان بایکۆت ناشکێنن و خۆپیشاندان سازدەدەن، دابەشکردنی هەرمووچەیەک لە وادەی خۆیدا، زامنی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، دەستەی داکۆکیی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە راگەیاندراوێکیاندا دەڵێن: بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنین و بەردەوامین لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن“..
ئەوەشیا خستوەتەڕوو: لەگەڵ وەرگرتنی مووچەیەکدا، رۆژی دواتر لەبەردەم پەروەردەی سەرجەم شارەکان خۆپیشاندان سازدەکەین.
جەختیشدەکەنەوە: هەروەها وەرگرتنی مووچەکانی مانگی تەمموز و ئاب بەیەکەوە و دابەشکردنی هەرمووچەیەک لە وادەی خۆیدا، زامنی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانە.