ڕۆژنامەی Filelfteros نوسینەکانی ئۆجالان بڵاو دەکاتەوە

نوسەری ڕۆژنامەی فیلەل تیرۆس ئالەکۆس میهالیدس، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک ‘ڕێبەرێکی گەردوونی پێناسەکرد و لە وتارەکەیدا جێگەیەکی بۆ نوسینەکانی عەبدوڵا ئۆجالان تەرخانکردووە. میهالیدیس لەسەر مەبەستی نوسینی ئەم وتارە وتی: “گەلی کورد ڕێبەرەکەیان لە تورکیا گۆشەگیرکراوە و بەرهەمەکانی بە ٢٥ زمان وەڕگێڕاوەتەوە، بە شۆڕشگێڕێکی گرنگ سەری هەڵداوە. لە چەند ڕۆژی پێشودا ڕۆژبوونی ٧٥ ساڵەیی و ٢٥ ساڵەی بە دیلگرتنی لە ئیمراڵی تێپەڕاند، جێگەیەک دەدەم بە نوسینەکانی ئەم کەسایەتییە گەورەیە”.

لە نوسینەکەدا عەبدوڵا ئۆجالان پرۆسەیی پیلانگێڕیی کە لەدژی کراوە، لە ڕویی مێژوویەوە هەڵسەنگاندی بۆ دەکات، ئەوە دەرخات کە لە لایەن ‘خوداکانی سەردەمەوە’ دیلکراوە.

هەر لەنوسینەکەدا هاتووە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان ئەوە دیاری دەکات، کە پیلانگێڕیی پلانێکە لەساڵی ١٩٧٠ەوە ئامادەکراوە و دەڵیت: “وەک پێکهاتەیەک چاوەڕوانکراو نەبووم، بەڵام تێکەڵ بەم پلانەکرام کە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە ئامادەکراوە. یان دەبمە سەربازێکی بۆ پلانەکانی ئەوان، یان لایان دەبردم، لە تایبەتمەندییەکانی مندا سەربازی کردنی ئەم سیستەمە گونجاو نەبوو. بۆیە لەوە تێدەگەیین بۆچی دەیانویست کۆتایی بە من بهێنن.”

لە وتارەکەدا پەیوەست بە لایەنی مێژووی پیلانگێڕییەوە عەبدوڵا ئۆجالان دەڵیت ” لە سەرەتایی ١٩٨٠دا هەردوو هێزیی هەژموونخواز سیستەم بە رێبەرایەتی ئەمریکا و بەریتانیا، بە سەرۆکایەتی ڕێگان و تاچەر شەپۆلێکی تیرۆریان بە هێرشکردنە سەر نیکاراگوا و دورگەکانی فۆکلان دەستپێکرد و ئەمریکایی لاتین بەگشتی کەوتە بەر هێرشی تیرۆرەوە، ڕوسیایی لە گەیشتن بە هێزێکی هەژموونخوازیی ڕاگرتبوو. دەسەڵاتداران کودتا لە تورکیا و پاکستان لە نزیکەکانی خۆیان بوون. ڕیفۆرمەکانی دەنگ شیاۆ پینگ لە چین ئیمتیازیاتێک بۆ سیستەم بوو. کۆتایی بە شەڕیی ڕزگاری خوازی نەتەوەی هێنرا و سیستەمی سەرمایەداری کرا بە جێگرەوەیەک. کلینتۆن ئەمەی بە سیاسەتێکی نەرم بەڵام کاریگەر جێبەجێکرد. تەنها ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست مابوو کە بە تەواوی لەو ڕەوە داگیرنەکرابوو. ئەویشیان گۆڕیبوو بۆ کۆمەڵیک کێشە بە هۆی ئاین، تیرۆر، ڕادیکاڵیزم و شارستانییەت.کۆمەڵێک لە کێشەکانی فەرەنسا و بەریتانیا جەنگی یەکەمی جیهانی فەرەنسا و بەریتانیا لە هەرێمەکەدا پاشماوەیان مابوون. بە هۆی دینەوە، ڕاپەڕین، شەڕیی ناخۆیی کێشەی زۆر سەری هەڵدا بوو، شەڕی یەکەمی جیهانی بەو شێوەیە تەواو نەبوو، کودتا، شۆڕش، شەڕی ناوخۆیی و گەریلا نیشانەی ئەم دۆخە ناتەواوە بوون.

سەردەمی بازرگانی بە شەڕێکی گەورەی تاڵان و ستەمکاری بەڕێوەچوو. جگە لە شەڕی چینایەتی، دوو جەنگی جیهانی سەردەمی پیشەسازی پڕ بوو لە شەڕی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی. سامانی سەرمایە و کۆمەڵگا هەموو کۆمەڵگای کردبووە گۆڕەپانێکی شەڕی دەسەڵات. یەک سیستەمی شارەوانی دواجار بووە هۆی لەدەستدانی تەواوەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەکرا بکەوێتە ناو شەڕی چینایەتی. سەرکەوتنی سیستەمەکە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەست بوو بە پێشهاتەکانی ناوچەکەوە. هەر بۆیە شەڕی جیهانی سێیەم بەهۆی بارودۆخی خۆسەریەوە هاتە پێش.”

لە درێژەی بابەتەکەدا، بەم دەست نیشان کردنانە سەرنج ڕادەکێشتە سەر هەندێ بابەت، “ئێستا بە باشی درکی پێ دەکرێت کە ئەو کەسەی منی بە زنجیر بەستبوویەوە، بەڕاستی خودایەک بووە، خودای پارە بوو. ئەم بوونەوەرە بچووکە خوداییە وایە لە قووڵایی مێژوودا هێواش هێواش مەزن بوو و بوو بە پارە، دەرکەوت لەگەڵ سەردەمی سەرمایەداریدا سەری هەڵدا بوو. قبووڵ کرا کە خوداوەندەکانی سەردەمەکانی پێشوو هەموویان نەماون. پاشاکان لە سەر زەوی کوژراون. پشێوی دروست بوو خوێناویترین قۆناغی مرۆڤایەتی بە تاڵان براوە. لە ڕاستیدا مرۆڤ و زیندەوەرانی بێشومار لەناوچوون.

خوداوەندی پارە تەنانەت لە ڕاستی قورستر بوو. دڵخۆش دەبم ئەگەر بتوانم کەمێک دەربارەی ئەو سیستەمەی کە پشتگیری و کاری پێدەکرا ڕوونکردنەوە بدەم. ئسپینوزا وتی ‘مانا ئازادییە’. هەروەها باوەڕم وایە جگە لەوە هیچ ئازادییەکی تر بوونی نییە. تێگەیشتن لە ئازادیی بەهێزترین هێزی منە بۆ ژیان. گەورەترین خودای سەرمایەداریی، لەگەڵ هەموو هاوکارەکانی یەکیان گرت و منیان بە تاشەبەردەکانی ئیمرالیەوە بەستەوە. بەڵام لە بەرامبەردا، ئەوانەی له شاخی زاگرۆس و تۆرۆس مەشغەڵی ئازادییان داگیرساندووه بینیان که قەد ناکوژێتەوه.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …