به‌لاغی كۆتایی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌دوای كۆنگره‌ی سێیه‌م
ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كۆمه‌ڵیكی ته‌وه‌ری كرده بابه‌تی كۆبوونه‌وه:
سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆكۆنگره كرا، سه‌ركه‌وتنی كۆنگره به‌رز نرخێنرا به‌تایبه‌تی ڕێژه‌ی به‌شدار بووان به‌مۆڕاڵێكی به‌رزه‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌شداری نوێنه‌رایه‌تی له‌هه‌رچواربه‌شی كوردستان و عێراق و چه‌ندین ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیرو ئه‌كادیمی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌كۆنگره‌دا هاوسه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ هه‌ڵبژێدران، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ بۆ داهاتوو پێشكه‌شی كۆنگره كرا‌و ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كاری ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه بابه‌تێكی تری كۆبوونه‌وه‌بوو به‌تایبه‌تی ڕێكخسته‌نه‌وه‌ی ده‌سته‌كان و به‌تایبه‌تتر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی و ووته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی.
دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وشی سیاسی گشتی جیهان و ناوچه‌كه و كاریگه‌ری له‌سه‌ردۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی باشوری كوردستان كرا.
وه‌ك ئاشكرایه ئه‌وجه‌نگه‌ی كه‌له‌نیوان ڕوسیا‌و ئۆكرانیا ده‌ستی پێكردووه‌و كه‌به‌جه‌نگی جیهانی سێ ناوده‌برێت و زۆر شوێنی جیهانی گرتۆته‌وه‌و به‌چڕی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ڕێوه ده‌چێت و گرانایشی كه‌وتۆته كۆردستان، چه‌ند جه‌مسه‌رێكیش ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بین و كه‌زیاتر دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی خۆی ئاشكراكردووه، هه‌ندێ هێز و لایه‌نی جییهانی وهه‌رێمیش بوونه‌ته به‌شێك له‌ئه‌جیندای ئه‌و جه‌مسه‌رانه، بۆئه‌وه‌ش له‌ته‌واوی جیهان دۆخێكی ناسه‌قامگێری ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه.
زلهێزه‌كان له‌گۆڕ ئامانجی خۆیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، شه‌ڕی ئابوری كه‌خۆی له بابه‌تی بازارڕو ووزه ده‌بینێ ڕه‌هه‌ندی سه‌ره‌كی پشتی شه‌ڕه‌كانن، باس له‌گۆرانكاری و دیزاینكردنه‌وه ده‌كرێت، هه‌ندێ هێزیشیش ئه‌خوازن سود له‌و دۆخه بینن و هه‌وڵی سیاسه‌تی پاوانخوازی ده‌ده‌ن.
له‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه‌به‌هۆی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی وئاینگه‌رایی كه‌له‌لایه‌ن فاشیزمی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌و ئاردۆغانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌واوی هاوسه‌نگی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه‌و له‌لایه‌ن ناتۆ‌و هاوپه‌یمانه‌كانیشێوه گلۆپی سه‌وزی بۆهه‌ڵكراوه.
ئه‌وه‌ش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر عێراق و سوریا‌و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شی كوردستان و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ناسه‌قام گیری له‌ناوچه‌كه‌دا.
هێرشی به‌رده‌وامی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی بادینان، شه‌نگال، مه‌خمور، له‌م دواییانه‌ش درێژ بۆته‌وه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی تر، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ هێرشی سه‌ر باكورو ڕۆژئاوای سوریا، بۆئه‌وه‌ش توركیا توشی هستریا بووه‌و له‌هه‌ر شوێنێك ده‌گه‌ڕێ بۆ پشتگیریكردنی دژبه‌ری گه‌لی كورد و حه‌ره‌كه‌ته ئازادیخوازه‌كه‌ی، دواترینشیان كۆبوونه‌وه‌ی تاران كه ده‌وڵه‌تی توركیا شكستی خوارد و به‌رامبه‌ر به‌وشكسته‌ی هێرشی خه‌ڵكی بادینان كرد و چه‌ندین قوربانی لێكه‌وته‌وه كه‌خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و خوارو عێراق بوون، له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتێك له‌هه‌ڕێمی كوردستان هێشتاش ده‌نگی نارازی كپ ده‌كات و زیندانی ده‌كرێن، كه‌هه‌ر دوێنێ له‌هه‌ولێر چه‌ندین چالاكوانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وان له‌زیندان نراون كه ویستوویانه چالاكی دژی داگیركاری و هێرشی توركیا ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتاش پاساوی ناڕه‌وا ده‌هێننه‌وه‌و بۆداگیركاری و هێرشی توركیا.
ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌جیهان وناوچه‌كه ڕووئه‌ده‌ن پێویسته گه‌لی ئێمه خۆی بۆئاماده بكات و وه‌ك سه‌ده‌ی رابووردوو بێ ئه‌نجام لێی ده‌رنه‌كه‌وێن،بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی و به‌ستنی كۆنگره‌مان له‌كاتیكی وادا جگه‌له خۆ نوێكردنه‌وه خۆئاماده‌كردنه بۆ پێشه‌نگایه‌تی گه‌له‌كه‌مان له باشوری كوردستان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕووداوێك، بۆئه‌وه‌ش بانگه‌وازی ده‌كه‌ین له:
1 ــ له‌گشتی كوردستان، به‌ڕۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ویه‌كڕیزی گه‌لی كورد تێكۆشان بكه‌ین تاكو به‌ستنی كۆنفراسی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نها پاراستنی كوردستان بۆ هێزێك به‌جێ نه‌هێڵێن و به‌یه‌كگرتووی خاوه‌ن له‌پاراستنی ده‌ركه‌وین.
2 ــ وه‌ك باشوری كوردستان، به‌رامبه‌ر به‌داگیركاری و هێرشی داگیركه‌ران، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵی سیاسی و سیاسه‌تی وابه‌سته بوون به‌داگیركه‌رانی كوردستان ته‌واوی كۆمه‌ڵگه و یه‌تایبه‌تی كه‌سایه‌تی و ڕێكخستنه دیموكراتیخوازه‌كان، ببینه هێزێكی كاریگه‌ر له‌ده‌وری یه‌ك كۆبینه‌وه، چیتر ڕێگه به‌وه نه‌ده‌ین داگیركه‌ران و هێڵی خیانه‌ت هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن جێگه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.
3ــ وه‌ك عێراق، بانگ له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و به‌تایبه‌تی هێزه نیشتیمانی و ڕێكیخستن و كه‌سایه‌تییه دیموكراتیخوازه‌كان ده‌كه‌ین، ببینه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركاری و بنیاد نانه‌وه‌ی عێراقێكی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.
بۆ ئه‌وانه‌ش ته‌ڤگه‌ری ئازادی كراوه‌یه بۆهه‌رگفتوگۆو تێكۆشانێك تاكو ئه‌گات به پێكهێنانی به‌ره‌ی تێكۆشانی فراوان دژی ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ڵوه‌شان و كۆتایهێنان به كێشه‌و گرژیه‌كانی ناوخۆی عێراق.
بۆ ئه‌وه‌ش زنجیره‌یه‌ك چالاكی پێویسته، له‌وانه‌ش:
ــ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی دژی داگیركاری له‌سه‌تاسه‌ری عێراق.
ــ هه‌ڵمه‌تی ده‌ركردنی بنكه‌و باره‌گا سه‌ربازی و سیخوڕیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان.
ــ ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی هه‌موو گێراوانی ده‌نگێ ناڕه‌زایی دژی داگیركاری و گه‌نده‌ڵی.
ــ هه‌ڵمه‌تی بایكۆتی كاڵا‌و شتومه‌كی توركی.
ــ سكاڵا له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر توركیا كه‌گرتنه‌وه‌ی ئاوی كردۆته چه‌كی فشار له‌سه‌ر سروشتی عێراق و ژینگه‌كه‌ی دروستكردووه.
ــ هه‌ڵمه‌تی دژ به‌درامای توركی، بۆئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تێك له‌ناو ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ستپێبكرێت بۆ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی درامای توركی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگا و خوێندنگه توركیانه‌ی كه‌بوونه‌ته بڵاو بوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی توركیا.
ــ ده‌وڵه‌تی توركیا ئاوی كردۆته چه‌كی ده‌ستی بۆ هه‌ڕه‌شه له‌گه‌لانی عێراق، بۆئه‌وه‌ش پێویسته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی پێویست بنرێت.
ــ له‌كركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ندین هیزی سه‌ربازی و سیخوڕی وابه‌سته به‌خۆی درووستكردووه، پێویسته ئه‌وانه نه‌مینن.
ــ گرانی سه‌ته‌مه‌نی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و زیادبوونی مادده‌ی هۆشبه‌رو كۆشتن و ناڕه‌واو وبه‌تایبه‌تی ژن كوشتن بونه‌ته دیارده‌یه‌كی بڵاوو مه‌ترسیدار، پێویسته ڕێگری لێبكرێت.
له‌كۆتاییدا سه‌ره‌خۆشی له‌قوربانیه‌كانی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر گوندی په‌ره‌خ له‌زاخۆ ئه‌كه‌ین كه‌بۆ گه‌شتیاری هاتبوونه كوردستان.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
23ــ7ــ2022