میدڵ ئێست فۆڕم: بارزانیی وەک سەرۆکی پێشوی پەنەما زیندانیی دەکرێت

راپۆرتێکی ئەمریکیی پەیوەندیی هەواڵگریی بنەماڵەی بارزانیی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات، ئاماژە بەوەدەکات ئەمریکا ناوچەکە وەک خاڵی دەستپێک بۆ چاودێریی کردنی وڵاتان بەکاردەهێنێت و بارزانیی بەهۆی گەندەڵییەکانییەوە زیندانیی دەکرێت.

ماڵپەڕی میدڵ ئێست فۆڕم راپۆرتێکی لەبارەی گەندەڵییەکانی مەسروبارزانیی و حکومەتەکەی بڵاوکردوەتەوە، پشتڕاستی کردووەتەوە کە مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشێت بە هۆی کارەکانی وەک سەرۆکی پێشوتری پەناما دادگایی بکرێت و بە زیندانیی کردن سزا بدرێت. مەسرور بارزانیی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و میراتگری ئیمپراتۆریەتی بازرگانیی چەند میلیارد دۆلاری بنەماڵەی بارزانیی ساڵێکی باش بەسەر نابات؛ هیچ تاک و خێزانێکی تاکەکەسیی جەوهەریی نییە؛ هەمیشە کەسێک هەیە کە ئامادەیە جێگەی ئەوان بگرێتەوە.

ئاماژە بەوەدەکات، ئەندامانی بنەماڵەی بارزانیی، دیارترینیان مەسرور و مەسعوود بارزانیی باوکی، ڕووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی دەبنەوە کە لەلایەن مەکی ڕێڤیندی ناڕازیی و سندوقی قوربانییانی کوردستان لە دادگای ناوچەی ئەمەریکا لە کۆڵۆمبیا تۆمارکراوە پەیوەندی بە تاوانەکانی کوشتن، ڕفاندن، ساختەکردن و زەوتکردنەوە هەیە.

ئەوەشی روونکردوەتەوە: دەشێت مەسرور لای وابێت، هاوبەشیی ئەمنیی لەگەڵ ئەمەریکا دەیپارێزێت لەو تاوانانەی لە لیستی کەیسەکاندا هاتووە، مەسرور بارزانیی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بووە، بەردەوام لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی ئەمریکیی. پارێزەرەکەی، جۆ ئاڕ ڕیدەر، یاریدەدەری پێشووی سوپای ئەمریکا کە ئێستا خۆی تۆمەتبارە لەو دۆسیەیەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەسرور و برا بچووکەکەی (ویسیی)، بەرپرسی یەکە تایبەتەکانی پێشمەرگە و دەزگای هەواڵگری بوون کە بەڕواڵەت شانبەشانی ئەمریکییەکان کاریان دەکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەڵام لەڕاستییدا میلیشایەکی شەخسیی بوون کە کاریان بۆ نەهێشتنی ڕکابەرەکانیان دەکرد”.

ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە سی ئای ئەی پارەی مەسرور دەدات بۆ خزمەتەکانی، “هۆکاری سەرەکی باوەشکردنی ئەمریکییەکان بۆ سەرکردەکانی ناوچەکە، پەیوەندی بە پاڵنەرە ئەخلاقییەکانەوە نییە، ئەوەندەی پەیوەندی بە ڕێگەدان بە هێزەکانی ئەمریکا و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە هەیە بۆ ئەوەی لە ناوچەکەیاندا کاربکەن.

راپۆرتەکە هێمای بەوەشکردوە، بەڵگەنامە نەناسراوەکان دەریدەخەن کە بەرپرسانی ئەمریکا بە شێوەیەکی تایبەت لەوە تێگەیشتوون کە نۆرێگا سەرۆکی پێشوتری پەنەما هەوڵیداوە قازانج لە پەیوەندییە ئەمریکییەکانی بکات، تەنانەت زانیاریی هەواڵگریی ئەمریکای بە کوبا دەفرۆشێت. ئێستاش هەمان شت لەگەڵ پێکهاتە هەواڵگریی و دیپلۆماسییەکانی ئەمریکاشدا ڕاستە، لە لایەکی دیکەوە دۆسیەی سندوقی قوربانییانی کوردستان دۆکیۆمێنتی کوشتنی ئەفسەرێکی هەواڵگریی ئەمریکیی لە لایەن چەقۆکێشەکانی بارزانییەوە کە هەوڵیان دەدا “بیفرۆشن” بە ئێران.

باسی لەوەشکردوە، هۆکاری سەرەکیی ئامێزکردنەوەی ئەمریکا بۆ کوردستانی عێراق کەمتر پەیوەندیی بە لایەنی ئەخلاقییەوە هەیە، بەڵکو زیاتر پەیوەندی بە ئامادەیی بارزانییەکانەوە هەیە بۆ ئەوەی ڕێگە بە هێز و دەزگا هەواڵگرییە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەیاندا بدەن، چالاکیی بکەن بۆ چاودێرییکردن.

ماڵپەڕی میدڵ ئێست فۆڕم جەختی لەوەشکردوەتەوە، گەورەترین سەرچاوەی داهاتی ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان بۆ کارگەی تاوانکاریی بەردەوامیی بارزانیی، بەپێی سەرچاوەی مرۆیی نهێنی #8، کە دەستڕاگەیشتنێکی ڕاستەوخۆی نهێنیی بە بەرپرسانی پلە باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی تۆمەتبارەوە هەیە، بریتییە لە کریستاڵ میت و کۆکاین. کۆکاینەکە بە شێوەیەکی نایاسایی هاوردە دەکرێت و بە شێوەیەکی بنەڕەتیی بەسەر ئەوروپا و ئاسیادا دابەش دەکرێت؛ بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەوروپا و ئاسیا. لەژێر کۆنترۆڵ و فەرماندەیی ڕاستەوخۆی تۆمەتبار مەسرور بارزانی.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …