كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ) دوو هۆكاری سه‌ره‌كیان هه‌یه, هۆكارێكی ناوخۆیی له ناو ئه‌و حزبه كه ئێمه بۆمان نی یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین, هۆكارێكی تر فشاری ئیقلیمی یه له نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌مه‌یان ناچار به هۆی بانگهێشت كردنی هاوسه‌رۆكی حزبی ناوبراو قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م :-
سبه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ده‌ست پێ ده‌كا بانگهێشت كردنی به‌رێز لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ به‌شداری كردن له ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌روه‌ها ئاسان و بێ مه‌رام نی یه, به‌تایبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا یه‌كێكه له به‌شداربوانی ئه‌و كۆنگره‌یه و باسی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆنگره‌كه ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی دۆستانی توركیا له ئه‌م باشووره بۆیاننه‌چووه سه‌ر كازمی ده‌یه‌وێ جێ به‌جێ ی بكا , ئه‌ویش له رێگه‌ی گفتووگۆ و كاریگه‌ری كردنه له سه‌ر هاوسه‌رۆكی ناوبراو بۆ پاشگه‌زبوونی له هه‌ندێ هه‌ڵوێست كه هه‌یبووه له ماوه‌ی پێشوودا و توركیا پێ ی نیگه‌ران بووه , به ڕازی بوون و یاخود ڕازی نه‌بوونی به‌ڕێزیان وه به به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه پیلانه ئیقلیمێكه دژی گه‌له‌كه‌مان ده‌چێته قۆناغێكی نوێ وه , ئه‌وه‌ی ته‌نها ڕێگره له جێ به‌جێ كردنی پیلانه‌مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه ته‌نها ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له و ملكه‌چ نه‌بوونمان بۆ فه‌رمانی دووژمن هه‌روه‌ك چۆن ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی شه‌نگال بۆته ڕێگر له جێ به‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی كازمی و بارزانی ده‌بێ ئێمه‌یش قبووڵی ڕاده‌ست كردنی ئه‌م هه‌رێمه به توركیا نه‌كه‌ین .
تێبینی /
به‌ڕێزان ئه‌م بابه‌ته هیچ كات ناچێته قاڵبی ته‌ره‌ف گیری لایه‌نێك, به‌ڵكوو ئێمه ته‌نها باسی فشاره ئیقلیمێكه‌ی ده‌كه‌ین نه‌ك كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبی ناوبراو وه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به خۆمان ناده‌ین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌و مافه ته‌نها به كادر و جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه دراوه نه‌كو ئێمه.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا…….
یوسرا ره‌جه‌ب
ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق