لە دایک بوونی رێبەر ئۆجالان لەشەوەزەنگی تاریکییدا بووە چرای روناکیی
لەدایک بوونی رێبەر ئاپۆ ھەڵھاتنی خۆری ئازادیی گەلان، لە گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتیی پیرۆز بێت. ٤نیسان رۆژ بوونی ئەو مرۆڤە مێژووییەیە کە لەشەوەزەنگی تاریکییدا بووە چرای روناکیی دەستی شۆڕشگێرانی رێی ئازادیی و ژیانەوەی نەتەوەی کورد، لە ژیانی منداڵی تاپێگەیشتن و چونە زانکۆی و تائەوەی بەشداریی لە ریزەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕدا کرد و ئەزمونی گەورەی لە تێکۆشاندا بەدەست هێنا و ھەمووکێشەکانی کۆمەڵگای لەکەسایەتیی خۆیدا شیکردەوە و تێکۆشانی پێشخست و پارتی دامەزراند و کەسایەتیی ئازاد و ژن و پیاوی شۆڕشگێڕ و خاوەن ھزری ئازادی دروستکرد. رێبازی تێکۆشان و بەرخۆدانی بۆ پاراستینی ھەبوونێکی ئازاد خولقاند، بەفاشیستەکەکان و ھەموو جیھانی وت گەلی کورد چیدیکە بندەستیی و کۆیلایەتیی قبوڵناکات، ئیدی دەبێت ئازاد بژی بۆ ئەوەش کاروانێکی پڕ ڕێبوار و فیداکاری بەرێخستووە و رۆژ بەرۆژ لەسەرکەوتن و گەیشتن بەژیانی ئازاد نزیکتر دەبێتەوە.
“رێبەر ئاپۆ” پیرۆزی بەھاکانی کۆمەڵگەی زیندوو کردەوە، بە بییر و فەلسەفەی ئازادیی، ژنی ئازاد و کەسایەتیی سەردەم رێبازی بەرخودانی خولقاند لەپێناو پاراستن و رزگارکردنی ھەبوونێکی سەروەرو شکۆمەندانە، ھەمو ژیانی خۆی پێشکەشی ئازادیی گەلی کورد کرد. واتای ٤ نیسان درک پێکردن و ناسینی ژیان و تێکۆشانی مرۆڤێکە گەلێکی لەلێواری مردنەوە زیندووکردەوە و بووە بەخاوەنی ھێز و ئیرادە و رێکخستنێک و سیستمێک رێبازی ئازادیی و تێکۆشانی گەلان و چاوساوەکانی روشنکردوە تەوە. ئەو لەدایک بوونەی واپێدەنێتە ٧٥ساڵەوە مێژوو ھەبوونێکی دیکەی بۆ کورد ئافراندووە، بەر پرسیاریەتیی تێکۆشان و ئەخلاقی دەخاتەسەر شانی مرۆڤایەتیی و ژنان و گەنجان و ئازادییخوازان کە لەھەموو ئاستەکاندا بەرخۆدان و تێکۆشان فراوان و بەھێز بکرێت ، ئەوا ٢٥ ساڵە ئەو رێبەر مەزنەی مرۆڤایەتیی بەپیلانگێڕیی و گەلەکۆمەی پاسەوانانی فاشیزم و کۆلۆنێالستی جیھانیی لە زیندانی ئیمراڵی بەندکراوە، بێ ھیچ ماف و حقوقێک ئەوەش بەمانای بەردەوامیی دانە بە سیاسەتی و تواندنەوە و لەناوبردن و درێژەدانە بە کۆمەڵکوژیی ھێشتنەوەمان لەدەرەوەی یاساو رێساکانی سیستمی جیھانیی، بەڵام رێبەر ئاپۆ لەزیندانیشەوە ئەرکی خۆی پێکھێناوە ھەموو شتێکی لێ سەراوبنکردن و بە بۆچوونەکانی بەداھێنانی فەلسەی ئازادیی و پارادیمی نوێ، گەیشتە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلان و سیتمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی کە رزگاری گەلی کوردی بە رزگاریی گەلانی دیکەوە گرێدا و بوو بەھیوای میلێۆنان ئازادییخواز.
ئێمە لەم رۆژە واتادارەدا، بانگ لە رێکخستنە مەدەنیی و بزوتنەوە دێموکراتی و شۆڕشگێڕەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین، دەبێت ھەوڵەکان چڕترو یەکگرتوو بەھێز بکەین، بۆ ئەوەی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ئازاد ببێت و پرسی کورد چارەسەر ببێت، بۆ ئەوەی ئاشتیی و پێکەوەژیان شوێنی شەڕو ناکۆکییەکان بگرێتەوە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی دیکە گرێنتی بکرێن، دەبێت رێبەر ئاپۆ ئازادبکرێت، لەدایک بوون و ئازادیی فیزیکیی ئەو بەواتای ئازادیی و ڕۆژبوونی ئەو کەسانە دێت کە لەسەر هزر و فەلسەفەی بڕیاری تێکۆشان و ژیانکردنێکی راستیان داوە، بۆ ئەوەی گەلی کورد و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیی بە دادپەروەریی، یەکسانیی و ئازادیی بژیت .
لەسەر ئەوبنەمایە، بەڕێزەوە یادی ئەو لەدایک بوونە واتادارە دەکەینەوە، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە دایکانی کورد لە بنەماڵەی شەهیدان و لە تەواوی تێکۆشەرانی رێگەی ئازادیی و دیموکراتی دەکەین.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٤نیسانی ٢٠٢٤