تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

جارێکی دیکە سزای نایاسایی گۆشگیریی بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندرا

لە ٢٥ ئازاری ٢٠٢١-ەوە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، لە ژێز هەلومەرجێکی سەختی گۆشگیرییدایە! هیچ زانیارییەک لەبارەی ژیان و تەندروستییەوە نازاندرێت.

لە ٣١ی ١٠ی ٢٠٢٣ سزای قەدەغەی دیداری پارێزەرەکانی بەسەر ئۆجالاندا سەپێندرا، لە دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ جارێکی دیکە سزای شەش مانگی بەسەردا سەپێندراوەتەوە کە رێگریی لە پارێزەران و خانەوادەکەی بکەن بە یاسایی و دیدار لەگەڵ ئۆجەلاندا ئەنجام نەدەن.  بەم بڕیارەی دادگای تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە ژێر حکومی سیاسەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، لە زیندانی پیتی (F)ئێفی ئیمراڵییدا عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵەکانی عومەر غەیریی کۆنار، وەیسیی ئاکتاش، حامیلی یەڵدرام رێگریی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکانیان لەسەر جێبەجێدەکرێت و بەم بڕیارە گۆشەگیریی سەخت پێدەنێتە ساڵی چوارەمەوە.

هەروەها لە چوارچێوەی “هەڵمەتی جیهانیی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” زیندانیانیی سیاسیی باکووری کوردستان و تورکیا ماوەی ١٧٩ رۆژە مانگرتنی بێکۆتایان لە خواردن راگەیاندوە! ئەم هەڵوێستەی زیندانیانی سیاسیی دژ بە سیاسەتی قڕکرنی کولتوریی و جەستەیی گەلی کورد و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیی دەستی پێکردوە؛ لەگەڵ ئەم بەرخۆدانەشدا هێشتا دەوڵەتی تورکیا پێداگرە لەسەر سیاسەتی ئینکار و پاکتاوکردن و هەر بۆیە دادگا کە ئاکەپە-مەگەپە دەستیان بەسەردا گرتووە لە دۆسییەی کۆبانێدا سزای بەسەر زیندانیانی سیاسیی و ئازادیی خوازانی سیاسیی تورکدا سەپاند.

ئەم گۆشەگیرییەی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و هاوزیندانییەکانی جێبەجێدەکرێت، ناکۆکە لەگەڵ یاسا و دەستووی تورکیا و هەروەها پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە؛ ئەمە ئەوە نیشاندەدات کە سزای گۆشەگیریی نایاساییە و بڕیارێکی تەواو سیاسییە و دژی هەموو مافەکانی  جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤە، لەبەرامبەر ئەمەدا کۆمیتەی دژە ئەشکەنجەی ئەورپا(CPT) ئەرکە یاسایی و مرۆیی و ئەرکی پیشەیی رێکخراوەیی خۆی جێبەجێ نەکردوە و بەڵکو بووەتە هۆکاری پەردەپۆشکردنی سیستمی نایاسایی ئەشکەنجەی ئیمراڵیی؛ (CPT) بەشاردنەوەی زانیارییە بەدەستهاتووەکان لە ئیمراڵیی بەشدار و هاوکارە لە سزای گۆشەگیرییدا. بێدەنگیی سی پی تی لە ئاستی دۆزی ئیمراڵیی رووی ڕاستیی دادگای باڵای ئەوروپا ئەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەروەها رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا و جیهان رووبەڕووی پرسێکی یاسایی و ئەخلاقیی و مرۆیی ئەکاتەوە. هۆکاری بەردەوامییدان بەم سزایانە دەگەڕێتەوە بۆ رێگرکردن لە سوودمەند نەبوونی رێبەر ئۆجالان لە “مافی هیوا”ی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، کە هەرکەسێک زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە زینداندا بێت، ئەوا مافی پێداچوونەوەی بە دۆسێیەکەیدا هەیە و دەکرێت ئازادیی مەرجداری بۆ دەستەبەربکرێت.

لەم نێوەندەدا، ئەرکی پارتەسیاسیی و رێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتیی و رۆشنبییران لە هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوبەش بکرێتەوە لەگەڵ ئەو تێکۆشانە جیهانییەی لەبەرمبەر گۆشەگیریی و ئازادیی بەڕێز ئۆجالان و چارەسەریی سیاسیی پرسی کورد بەڕێگەی ئاشتیی بەڕێوەدەچێت. ئەم قۆناغە بەرپرسیاریەتیی سیاسیی و ئەخلاقیی ئەخاتە سەرشانمان لە ئاستی هەستیاریی دۆزی کورد لە کەیسی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دا.  

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی

٢٣-٥-٢٠٢٤

 

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …