پارێزەران سی پی تیان بەسەر کردەوە: دەستبەجێ سەردانی ئیمراڵی بکەن!

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی)یان بەسەرکردەوە و داوایان کرد، دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی بهێنرێت.

ماوەی ٣٠ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەردەست نییە.

نوسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە رووداوەکانی نێوان ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ و ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣ سەردانی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کرد.

لە سەردانەکەدا ئەوە بە بیرخرایەوە کە لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان، حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش بەردەست نییە.

مافی ناردن و وەرگرتنی نامە پێشێل دەکرێت

لە سەردانەکەدا ئەوەش راگەیەندراوە کە رێگری لە دیداری پارێزەران و بنەماڵەکان دەکرێت و “مافی ناردن و وەرگرتنی نامەش پێشێل دەکرێت. موەکیلەکانیان لە هەموو ئەو مافانەی لە پەیماننامامەکان بەرگری لە خۆکردن لەوانە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەران، بەرگریی لە خۆکردن و دادگای دادپەروەرانە بێ بەش کراون، پەیوەندییان بە دەرەوە پچڕێنراوە و لەژێر گۆشەگیری رەهادان. لە رێگەی ئەم داواکارییەوە کە ئاراستەی کۆمیتەکەی دەکەین، ئاگادارتان دەکەینەوە لەبارەی گۆشەگیری رەها و هەموو مەترسییەکانی پێشێلکاری، دۆخی زانیاری وەرنەگرتن و پچڕاندنی پەیوەندییەکان، راگرتن لە ناو هەلومەرجی پێشێلکردنی قەدەغەی ئەشکەنجە و ئەو رووداوانەی پەیوەست بەو بابەتە دێنە ئاراوە، ئێمە ئەوانە بە ئێوە رادەگەیەنین و داواکارییەکانیشمان دەخەینەڕوو.

لەماوەی سێ مانگدا ٣٧ داواکاری ئەنجامدانی دیدار وەڵام نەدراونەتەوە

پارێزەران ئاماژەیان بەوەکرد کە دۆخی پچڕاندنی پەیوەندییەکان بە پشانەوە دژوارتر دەبێت و بەبیریان هێنایەوە کە لە نێوان ٣٠ی نیسان و ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣دا لە ماوەی سێ مانگدا ٢٥ سەردان و داواکاری پاڕێزەران و ١٢ سەردان و داواکاری بنەماڵەکان بێ وەڵام هێڵراونەتەوە.

پارێزەران سەرنجیان راکێشا بۆ سەر ئەوەی تەنانەت یەک نامەی نامەی سەرلێدان و داواکارییەکانیشیان پێنەگەیشتووە و چارەنوسی ئەو نامانەش نازانن کە بۆ ئیمراڵییان ناردووە.

لە رێگەی سزای دیسپلینەوە هەوڵ دەدرێت پێشێلکردنی یاسا پەردەپۆش بکەن

نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، کە لە ماوەی سێ مانگدا سەپاندن و بڕینەوەی ‘سزای دیسپلین’ بەردەوام بووە و ئاماژەیان بەوەکرد کە لە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٣دا سەرباری ئەوەی سزای ‘دیسپلین’ی سێ مانگە ماوەکەی تەواو بووە، بەڵام داواکارییەکانی ئەنجامدانی دیدار لە مانگی تەمووزیشدا کە لەلایەن بنەماڵەکانەوە پێشکەشکرابوون، رەتکرانەوە.

پارێزەران رایانگەیاند، کە بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکان لە بەردەم دیداری بنەماڵەکان ١٠ی تەمووز سەردانی دادگای جێبەجێکردنی سزای بورسایان کردووە، لەو رێگەیەشەوە بۆیان دەرکەوتووە کە سزای نوێی دیسپلین بەسەر موەکیلەکانیاندا سەپێنراوە.

لە سەردان و داواکاریی پارێزەران بۆ لای سی پی تی ئەوەخراوەتەڕوو، کە لە رێگەی سەپاندنی سزای ‘دیسپلین’ی نوێوە هەوڵ دەدرێت پێشێلکاری و کردەوە نایاساییەکان پەردەپۆش بکرێن.

پارێزەران جەختیان لەوەشکردەوە کە هەموو بریارە دادوەری و کارگێڕییەکان بۆ قەدەغەکردنی دیدارەکان بێ بنەمان.

نیگەرانییەکان لە بەرزترین ئاستدان

لە داواکاری پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە کە ئاراستەی سی پی تی کراوە ئەوەش هاتووە، “بە شێوەی روون و بەرچاو ئەوە دەستنیشان کراوە کە رێگرییەکان لە ئەنجامدانی دیدارەکانی پارێزەران لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە تائێستا بڕیارێکی سیاسیەوە و پشت بە هیچ یاسایەکی نێونەتەوەیی و ناوخۆیی نابەستێت. (…) لەبەر ئەوەی ئەو بڕیارانە یاسایی نین، لە کاتی جێبەجێکردنیاندا زانیاری بە پارێزەران نادرێت، لە پارێزەران دەشاردرێتەوە و بە شێوازێکی شاراوە جێبەجێ دەکرێن”.

هەر لە داواکارییەکەدا هاتووە، “نیگەرانیەکان لەسەر ژیان، تەندروستی، سەلامەتی و ئاسایشی یاسایی” رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و ئەوەخراوەتەڕوو، حکومەتی ئاکەپە تێبینی و پێسنیازەکانی سی پی تی لەبەرچاوناگرێت و کاریان پێناکات، کردەوەی نایاسایی بەردەوامن و هەوڵ دەدرێت بۆ سودی سیاسی لێوەربگرێت.

هەر لە سەرلێدانەکەدا ئەوەش هاتووە کە کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە دەبێت دەستبەرداری کارکردن بە رۆتین و پرۆسە ئاساییەکان بێت و هۆشدارییان داوە لە هەرجۆرە دواخستنی هەنگاونان لەلایەن سی پی تی و رایانگەیاندووە: ‘رەنگە سبەینێ درەنگ بێت’.

داوایان کرد دەستبەجێ سەردان ئەنجام بدرێت

نوسینگەی یاسایی سەدە لە سەردان و داواکارییەکەیدا بۆ سی پی تی داوای کرد کە لە دەرەوەی بەرنامە و خشتەی سەردانەکانیان بە شێوەیەکی ‘بەپەلە و دەستبەجێ’ سەردانی ئیمراڵی بکرێت و ئەم داواکاریانەیان خستەڕوو:

“*کۆمیتەکە وێڕای ئاشکراکردنی تێبینی و راپۆرتەکەی سەردانی ئەمدواییەیان، پێویستە بە شێوەی خێرا و دەستبەجێ سەردانی زیندانی ئیمراڵی بکەن.

*دەستبەجێ دیداری پاڕێزەران ئەنجام بدرێت، ئەو دیدارانە بە شێوەی رێکو پێک بەڕێوەبچن و ئەو لەمپەر و بەربەستانە هەڵبگیرێن کە لە رێگەی بڕیاری نایاسایی دادگاوە دێنە ئاراوە.

*سەردان و دیداری بنەماڵە و راسپێردراوەکان بە رێک و پێکی ئەنجام بدرێت و کۆتایی بە کۆتایی بە ئاستەنگەکان لە رێگەی سەپاندنی سزای نایاسایی دیسپلین بهێندرێت.

*وێڕای چەسپاندنی مافی دیدار، موەکیلەکانیان بتوانن مافی ئاسایی ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان بەکاربهێنن.

*هەموو لەمپەر و رێگرییەکانی بەردەم ناردنی نامە، تێلێگراف و فاکس هەڵبگیرێن.

*کۆتایی بە رێگرییە نایاساییەکانی بەردەم گەیشتنی رۆژنامە، گۆڤار و کتێب بە موەکیلەکانیان بهێنرێت.

*بۆ نەهێشتنی ئەشکەنجە، کردەوە نامرۆڤییەکان، هەلومەرجی نەشیاو و کۆتاییهێنان بە دۆخی پچڕاندنی پەیوەندییەکن رێوشوێن بگیرێتەبەر و خاڵی ١٠/٢ی پەیماننامەکە (پەیماننامەی قەدەغەی ئەشکەنجە) جێبەجێ بکرێت”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …