دەوڵەتی تورک لە ٤٨ کاتژمێردا ٤٨ جار خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردمان کردوە

هە/پە/گە رایگەیاند، “دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٢ و ٢٣ی نیساندا ٤٨ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کردووە.”

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هە.پە.گە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە”٢٣ی نیسان کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ١٣:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان بەمەبەستی پارێزگارییکردن لە خۆیان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕ هاتە ئاراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “٢٣ی نیسان بە فڕۆکەی شەڕ گۆشین، شاخی بەربزن و ئاوی لۆلانی خواکورک ٣ جار بۆردومان کران”.

هە.پە.گە لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: “٢٢ و ٢٣ی نیسان گۆڕەپانی دۆڵی لۆلان، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و سیدای خواکورک ٤٥ جار بە کاتیوشا، هاوان، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران”.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …