دەوڵەتی تورک ١٥٠ کەسی لە شارەکانی باکوری کوردستان دەستگیرکرد

دەوڵەتی تورک دەستیکردوە بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی، لە شارەکاندا نزیکەی ١٥٠ کەسی لە ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار، پارێزەر و هونەرمەند دەستگیرکرد.

ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە ئامەد دەستیپێکرد و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە زۆرێک لە شارەکاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و دەستیان بەسەر کتێب و ماددەی دیجیتاڵدا گرت.

لەو هەڵکوتانەدا عەبدولرەحمان گۆک سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA)، ئەحمەد کانبال پەیامنێری (MA)، عوسمان ئاکن بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، قادر ئەسەن خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خۆبوون، خالس داکالی هاوسەرۆکی لقی ئامەد لە کۆمەڵەی پارێزەران و مافناسانی ئازادی (OHD) پارێزەر، پارێزەر ئۆزوم ڤورگون، بونیامین شەکەر، بەردان ئاجون، پیرۆزخان کارالی، سەزەن مەرجان ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هاوسەرۆکی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز، لە شانۆی شاری ئامەد یاوز ئاک کوزو، ئۆزجان ئاتەش و ئەلڤان کۆچەر یڵدرم و ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەدار دەستگیرکران.

فەرهاد چەلیک خاوەنی ئاژانسی میزۆپۆتامیا(MA)  لەبەر ئەوەی لە شوێنی هەڵکوتانەکەدا نەبوو دەستگیر نەکرا، پشکنین و گەڕان لەو شوێن و ناونیشانەدا بەردەوامە، کە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەریان.

تەیب تەمەل جێگری هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە ناڕەزایەتیی دژ بە هەڵکوتانەکان و دەستگیرکردنەکان دەربڕی و وتی، “دەسەڵات جارێکی دیکە پێش هەڵبژاردنەکان لە ترسی دۆڕاندنی خۆی دەستی بە ئۆپەراسیۆن و دەستگیرکردن کردەوە. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەیان هاوڕێمان، لەنێویاندا ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی، جێگرانی هاوسەرۆک، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و پارێزەران لە ئامەد دەستگیرکران، بەڵام ئێوە لە دۆڕان و ڕووخان ڕزگارتان نابێت“.

مەهدی ئۆزدەمیر جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد وتی، بە فەرمانی داواکاری گشتیی نزیکەی ١٥٠ کەس دەستگیرکراون.

ئۆزدەمیر وتیشی: “ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا بەردەوامە. دەستگیرکردن بەردەوامە، پشکنین و گەڕان لە نوسینگەی زۆرێک لە هاوڕێی پارێزەرەکانمان بەردەوامە. تا ئێستا هۆکاری ئەو هەڵکوتان و دەستگیرکردنانە ئاشکرا نەکراوە. هیچ هۆکارێک و بیانوویەک بە ئێمە نەوتراوە. ئۆپەراسیۆنەکە لە دژی پیشە جیاوازەکانە. هونەرمەندان، سیاسەتمەداران، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و پارێزەران لەخۆدەگرێت، لێکۆڵینەوەیەکی گشتییە.

هەروەها کۆمەڵەی پارێزەران و مافناسانی ئازادی (OHD) لە هەژماری میدیا دیجیتاڵییەکەیاندا ڕایانگەیاند، لە ئامەد، ئێلح و ڕحا  ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و هاوڵاتیان دەستگیرکراون.

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *