“مامەڵەکردن لەگەڵ مەسرور بارزانیی وەک ئەوە وایە لەگەڵ چەتە کاربکەیت”

“پێویستە مەسرور بارزانیت نیگەران بێت”

کوردستانی ئێراق، نەئەوەیە سەرۆک وەزیرانی هەرێم و میراتگری بنەماڵەی دەسەڵاتداریی بارزانیی پێیانوایە ئارام و سەقامگیرە، خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵیی بەشدارن لە دابەزینی ئابووریی و ستراتیژە کۆنەکەش بۆ کڕینی خەڵک لەگەڵ تەواوبوونی پارەدا دەلەرزێت.

مایکڵ رۆبن لە نوێترین نووسیینیدا ئاماژە بەوە ئەکات: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا مەسرور هەوڵی داوە خۆی و ناوبانگی خۆی لە نێو کورددا بە فیلمێک کە هەوڵی پڕوپاگەندەی کەسانی بەهێزی وەک سەدام حسێن و ئیدی ئەمین وەبیر بهێنێتەوە. فیلمەکە هەوڵدەدات جەخت لەسەر خۆڕاگریی مەسرور بکاتەوە، بەڵام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا کوردەکان پرسیار دەکەن کە بارزانیی چەندە خۆڕاگر دەبێت کاتێک لە کاتی وتارەکانی لە دەرەوەدا ئێرکۆندیشن بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی فێنک بکاتەوە، تەنانەت لە کاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ڕووبەڕووی کێشەی کارەبا و گرانی نرخەکەی دەبنەوە و نەبونیی سووتەمەنیی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “هەر لە ئێستاوە کوردەکان دەپرسن تەنها چی بەدەست هێناوە؟ ئایا مەسرور بەو شێوەیەی کە لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەیدا ئیدیعای دەکات، زیرەکە و چالاکیی هەیە؟ داوام لە ژمارەیەک دیپلۆماتکار و سەرکردەی کۆمەڵگەی مەدەنیی کورد و خوێندکاران و هەندێک بەرپرسی حزبەکەی خۆی کرد کە حوکمڕانیی بارزانیی هەڵسەنگێنن، ئەنجامەکان جوان نەبوون”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: لەکاتێکدا بەرپرسانی دەرەوە دانیان بەوەدا ناوە کە مەسرور دەسەڵاتی زیاتری هەیە، بەڵام پێیان باشە مامەڵە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیی ئامۆزای کە نازناو سەرۆکی هەرێمی کوردستانی هەیە بکەن. دانوستان لەگەڵ نێچیرڤان وەک ئەوە وایە لەگەڵ ویلیام “بۆس” هەڵسوکەوت بکەیت،. مامەڵەکردن لەگەڵ مەسرور وەک ئەوە وایە لەگەڵ فرانک کۆستێلۆی چەتەی نیویۆرک کاربکەیت، رەنگە هەردووکیان گەندەڵ بن، بەڵام لە پیشەیی بوون و جێبەجێکردندا جیاوازن.

ئەوەی بەبییر هێناوەتەوە، کە لە تویتەری خۆیدا، مەسرور دەڵێت “کوردستانێکی بەهێزتر بونیاد دەنێت”، بەڵام کۆدەنگیی سەرسەخت ئەوەیە کە مەسرور شکستی هێناوە.

ئەو نووسەرە ئەمریکییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، پاڵپشتیی ئەو بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، بووە هۆی ئەوەی حکومەتی کوردیی خاکی لەدەست بدات بۆ حکومەتی فیدراڵیی، لەنێویاندا هەندێک لە بوارەکانی باکوری عێراق کە زۆرترین قازانجیان هەیە. ئەو پێشنیارێکی کۆشکی سپیی بۆ پشتگیریکردنی ڕیفراندۆمەکەی ڕەتکردەوە لە بەرامبەر دواکەوتنی دوو ساڵ. ئەگەر بە پەلە مامەڵەی نەکردایە، ڕەنگە ئەمڕۆ کوردستانی عێراق سەربەخۆ بووایە.

“ڕۆژانی بارزانییەکان وەک سەرکردەکانی دیکەی کورد دیارییکراوە”

رۆبن هێما بۆ ئەوەش ئەکات: خراپ بەڕێوەبردن و تەماح و زیادەڕەوییەکەی، مەلەفی نەوت و غازی کوردستانی عێراقی بە تەواوی تەسلیمی بەغداد کردوە؛ پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاوازترین پێگەی خۆیدایە لە بەغداد، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە — یان ڕەنگە پێشتریش، بە لەبەرچاوگرتنی هاوکارییەکانی مەسعودی باوکی لەگەڵ دیکتاتۆری کۆچکردوو سەدام حوسێن.

ئەوەشی نووسییوە، لە کاتێکدا باوکە نەخۆشەکەی لە ساڵانی دواتردا، دوای دووبەرەکییەکانی ناوەڕاستی حەفتاکان و شەڕی ناوخۆی ساڵانی ١٩٩٤-١٩٩٧ بەدوای هاوسەنگیی و یەکڕیزییدا دەگەڕا، لە چارەگە سەدەیەکدا مەسرور و براکەی و جێبەجێکار وەیسی بارزانیی کوردستانی عێراقیان گەڕاندوەتەوە بۆ خراپترین دۆخی خۆی. وەک چۆن ئامۆزاکەی ڕووبەڕووی ئامۆزای دەبێتەوە و برا رووبەڕووی براکەی دەبێتەوە، پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی ناوخۆی خۆی بووەتەوە وەک ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٥ روویدا.

مایکڵ رۆبن، ئەوەش باسدەکات: گەندەڵیی لە کوردستانی عێراق هەمیشە بەشێوەیەکی خراپ هەبووە، ڕەنگە لە هەموو باقی عێراق خراپتر بێت، بەڵام گەیشتووەتە لوتکەی نوێ. مەسرور لەجیاتی ئەوەی دوبەییەکی نوێ دروست بکات، ئێستا ئەریتریایەکی نوێ دروست دەکات. گەنجانی کورد کە زۆریێکیان خوێندەوارێکی بەرزیان هەیە، بەڵام ناتوانن لە سیستەمێکی گەندەڵدا شوێن بدۆزنەوە، متمانەی ژیانی خۆیان ئەبەستنەوە بە بازرگانانی مرۆڤەوە  و بەرەو ئەوروپا هەڵدێن، زۆربەیان لەو رێگەدا دەمرن! ئەگەر مەسرور باوەڕی بە پڕوپاگەندەی خۆی بکردایە، پێویستی بە ترسی لە ڕۆژنامەنووسانی ناوچەیی نەدەبوو و هەرچەندە لە ڕاستیی دەترسێت، بۆیە زیندانییان دەکات.

ئەو نووسەرە ئەمریکییە باس لە هێزی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: پێشمەرگە لە لاوازتریین ئاستیدایە. لە کاتێکدا مەسرور ئێستا شانازیی بە شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) دەکات، لە ڕاستییدا میلیشیا شیعەکان شارەکانیان ئازاد؛ لەکاتێکدا کورد خوێنی دا، مەسرور ئەو کەلوپەلانەی کە کورد پێویستی بوو بۆ شەڕەکە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی دەستەبەر بکات، هەڵیگرت. تەنانەت ژەنەڕاڵە باڵاکان هەوڵی هەڵاتنیان دا لە کاتێکدا دەوڵەتی ئیسلامی نۆ ساڵ لەمەوبەر بەرەو هەولێر دەڕۆیشتن. تا ئەمڕۆش مەسرور لیستی فڕۆکەخانە پۆلێن دەکات بۆ ئەوەی بیشارێتەوە کێ لە کاتژمێری پێویستیدا ڕۆیشتووە.

مایکڵ رۆبن باس لە تیرۆرەکان دەوڵەتی تورکیاش ئەکات و دەڵێت: “ئەنقەرە وەک داواکارێک مامەڵە دەکات، لە کاتێکدا تورکەکان لە خاکەکەیدا خەڵکی مەدەنیی تیرۆر دەکەن، بێدەنگ دەبێت”.

لە کۆتاییدا ئەو نووسەرە ئەمریکییە لەوەش دواوە کە “هەمیشە پێش زریان ئارامیی هەیە. لە کاتێکدا ڕۆژئاوا ڕەنگە باوەڕی بەوە هەبێت کە دەتوانن بازرگانیی لەگەڵ دیکتاتۆریێک بکەن ئەگەر ناوچەکە بە سەقامگیریی بهێڵێتەوە و نفوزی ئێران سنووردار بکات، بەڵام لە دوو تۆمەتدا هەڵەن. یەکەم: قاچاخی بارزانیی بۆ ئێران بە خێرایی بەردەوامە؛ مامەڵە لەگەڵ هەر کەسێک دەکات بۆ زیادکردنی دەسەڵات. دووەم: کوردانی بێزار لە دڕندەیی و ناکارامەیی ئەو، ئامادەن لێی ڕزگار بن. مەسعودی باوکی بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ زاڵبوو بەسەر کاروباری کوردی عێراقدا. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا مەسرور دەتوانێت بۆ دووی دیکە لە گۆڕەپانەکەدا بمێنێتەوە؟

وەرگێڕان: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …