ئەکادیمیست دی ماجۆ: پێویستە پارادیگماکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە قوتابخانەکاندا وەک وانە بدرێنەوە

ئێلیۆنۆرا دی ماجۆ سیاسەتمەدار و ئەکادیمیستی ئیتاڵی، ڕایگەیاند کە عەبدوڵا ئۆجالان بەهایەکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی و وتی: “پێویستە پارادایگماکانی لە قوتابخانەکاندا وەک وانە بۆ نەوەکانی داهاتوو بوترێتەوە.

ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی دەستبەسەرە و لە ماوەی ٣٦ مانگی ڕابردووشدا هیچ زانیارییەک لەسەر ژیانی نەدراوە. عەبدوڵا ئۆجەلان لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختدا ڕاگیراوە، بەتەواوی لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بێبەشە. لە لایەکی ترەوە لەبەرامبەر هەموو ئەو نادادپەروەریی و بێدەنگی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، پشتیوانی کەرتە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان لە هەڵمەتی “ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” کە لە١٠ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەستیپێکردووە، درێژەی هەیە.

ئێلیۆنۆرا دی ماجۆ، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاری ناپۆلی ئیتاڵیا و ئەکادیمیستی زانکۆی پالێرمۆ، لە سەر گۆشەگیری ئیمرالی و گرنگی پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات هەڵسەنگاندنی کرد.

‘گۆشەگیری کردەوەیەکە لە دەرەوەی مرۆڤایەتی’

ئەکادیمیست ئێلیۆنۆرا دی ماجۆ ناڕەزایەتی لەدژی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ناڕەزایی دەربڕی و وتی؛ “مەرجەکانی زیندانیکردنی ئۆجالان نامرۆڤانە و دژە دیموکراسین، هەر بۆیە هەموومان پشتیوانی لە هەڵمەتی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، بۆ نموونە ٩ ساڵ لەمەوبەر ڕەگەزنامەی فەخریمان بەخشی بە بەڕێز ئۆجەلان بەخشی.”

‘ئۆجالان بەهایەکی گرنگە و بەنرخە بۆ مرۆڤایەتی’

ئەکادیمیست دی ماجۆ باسی لە گرنگی پارادایگماکانی عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی دیموکراتیک و ئازادی ژنان بنیات نراون و وتی: “پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان نەک هەر وەک ڕێبەری گەلی کورد، بەڵکو وەک بەهایەکی گەورەی مرۆڤایەتیش ببینین. بیرۆکەکانی ئۆجالان” بۆ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو جیهاندا ئیلهامبەخشن. بۆ نموونە بزووتنەوە فێمینیست، ئیکۆلۆژی و دیموکراتیکەکان لەسەر بنەمای پارادایگماکانی ئۆجەلان دامەزراون، زۆر گرنگە نەوە نوێیەکان بە بیرۆکە ئیکۆلۆژییەکانی ئۆجالان پەروردە ببینن. ئێمە هەوڵدەدەین بیرۆکەکانی ئۆجالان لە شارەکانماندا بخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە.”

‘ئێمە پارادیگماکانی بەڕێز ئۆجالان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ژیاندا بەکار دێنین’

ئەکادیمیست دی ماجۆ ڕایگەیاند کە توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر پارادیگمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامداوە و وتی: “ئەوەی ئێمە دەیکەین و هەوڵی بۆ دەدەین ئەوەیە کە مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە هەموو شوێنێک بە تایبەت لە ئەوروپا بخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە. من لەسەر ئەم مۆدێلە وەک مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی کار دەکەم.”

“پێویستە پارادیگمای ئۆجالان وەک وانەیەک لە قوتابخانەکاندا بدرێتەوە”

ئێلیۆنۆرا دی ماجۆ وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە پێویستە پارادایگماکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو شوێنێک بڵاوبکرێنەوە و وتی: “بەتایبەت بۆ نەوەکانی داهاتوو بیرۆکەکانی ئۆجالان زۆر گرنگن، بۆیە گرنگترین ڕێگە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو بیرۆکە بەهێزانە ئەوەیە لە ڕێگەی قوتابخانە و ئەکادیمیاکانەوەیە وەک وانە بوترێتەوە.”

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …