” لە تورکیا ساڵی رابردوو ٣١٥ ژن کوژراون”

پلاتفۆڕمی بەرەنگاربوونەوەی کوستنی ژنان  رایگەیاند، ساڵی رابردوودا لە تورکیا ٣١٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ٢٤٨ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

پلاتفۆڕمی بەرەنگاربوونەوەی کوشتنی ژنان (کەجەدەپە) لە تورکیا راپۆرتی راپۆرتی توندوتیژییەکانی سەر ژنانی لە ساڵی ٢٠٢٣ی ئاشکرا کرد، بە گوێرەی ئامارەکان ساڵی رابردوو ٣١٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، هەروەها ٢٤٨ ژنیش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا کە ئامارەکانی کوشتنی ژنان تۆمار کراون، تەنیا لەو ساڵەدا کە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ واژۆکرابوو، ژمارەی گوشتنی ژنان رووی لە دابەزینکردبوو. ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای کشانەوە لەو پەیماننامەیە رێژەی توندوتیژیی دژی ژنان و کوشتنیان هەڵکشاوە.

پلاتفۆڕمی بەرەنگاربوونەوەی کوشتنی ژنان (کەجەدەپە) لە تورکیا باسی لەوەشکردوە، زۆرترین ژمارەی ژنان لە ئیستەنبوڵ، ئیزمیر و ئەنقەرە کوژراون و لە کۆی ئەو ٣١٥ ژنەی کوژراون، هەشتیان بەهۆی ئەشکەنجەوە ژیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …