عومەر سلێمان دەستگیردەکرێت

هونەرمەندی ناوداری سووریا عومەر سلێمان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە تورکیا، لە باکووری کوردستان و لە شاری ڕوهای دەستگیرکرا.

عومەر سلێمان بە رەگەز عەرەبە و ساڵی 1960 شاری سەریکانێی رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە، کوڕی عومەر سلێمان، ڕایگەیاندووە: “باوکم سەر لەبەیانی17-11-2021  رۆژی چوارشەممە لە نێو ماڵەکەیدا دەستگیرکراوە”. کوڕەکەی  عومەر سلێمان ئەوەشی وتووە کە “زانیاریی هەڵە”یان لەبارەی باوکی بە دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا داوە. بەڵام رەتیدەکاتەوە باوکی پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەبێت.

عومەر هەوادارێکی زۆری هەیەوە بە گۆرانیی “وەرنێ، وەرنێ”، کە یەکێکە لە گۆرانییە کوردییە بەناوبانگەکانی عومەر سلێمان، لە کەناڵێکی یوتیوب زیاتر لە 94 ملیۆن بینەری هەبوە. لە ساڵی 2013 لە لایەن کۆمیتەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ بانگهێشتکراوە بۆ ئەوەی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان گۆرانی بڵێت.

هەروەها عومەر سلێمان هونەرمەندێکی ناوداری سووریایە و بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی دەڵێت، هەروەها گۆرانییەکیشی بۆ رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان وتووە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *