بەرپرسێکی یەکێتیی رایگەیاند، تورکیا بە ئامانجی داگیرکردنی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و بۆردومانکردنی ناوچە جیاجیاکان، ئاماژەی بەوەشکرد تورکیا بوونی پارتی کرێکاران کوردستان وەک بیانوویەک بەکار دەهێنێت، بەڵام ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج ئەندامانی ئەم حیزبەی لێ نییە.
غەیاس سورچیی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاند: “هێزەکانی سوپای تورکیا بەردەوامن لە زنجیرە پێشێلکارییەکانی سەروەریی عێراق، هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەنە بیانوو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان کە ئامانج داگیرکردنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تورکیا بەردەوامە لە جوڵاندنی هێزەکانی و بۆردومانکردنی ناوخۆی عێراق و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنیی لە ناوچە جیاجیاکان کە دوور لە شوێنەکانی ئەو ئەو حیزبە”.
ئەوەشێ خستەڕوو، “ئامانجەکە ڕوونە، کە بریتییە لە داگیرکردن و کۆنترۆڵکردنی هەندێک ناوچەی باکووری عێراق، پارتی کرێکارانیش تەنها بیانوویەکە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراقییەکان“.