پرسەی گەریلایەکی شەهید بەڕێوەچوو

پرسەی شەهید ئازاد باشور، لە شارۆچکەی حاجیاوای سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، کەسوکارەکەی جەختیانکردەوە کە شانازی بە شەهیدبونی کوڕەکەیانەوە دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٥/٢/٢٠٢٣ لە شارۆچکەی حاجیاوای سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین شەهید ئازاد باشور بەڕێوەچوو، ئازاد مینە  ناسراو بە (ئازاد باشور) لە ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

سەلام عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ڕایگەیاند: شەھید ئازاد یەکێکە لە ڕۆڵە ئازاو قارەمانەکانی گەلەکەمان و ئەو تەنیا کوڕی بنەماڵەکەی نییە بەڵکو ھەموو گەلی کورد شانازی پێوە دەکات و خاوەنداری لێدەکات. بەڵێن دوپاتدەکەینەوە لەسەر ڕێو ڕێبازی شەھید ئازاد و سەرجەم شەھیدان تا دوا دڵۆپی خوێنمان درێژە بە خەبات وتێکۆشانی شەھیدان دەدەین.

مەحەمەد مینە، برای شەھید ئازاد دوپاتیکردەوە، ئێمە وەک بنەماڵەی شەھید شانازی بە شەھیدەکەمانەوە دەکەین “ئەو شەھید بوونە بەنسیب ھەموو کەسێک و دایکێک نابێت کە ڕۆڵەیەکی ئاوا ئازاد و ئازا پەروەردە بکات و چۆک بە  پلانی گەورەترین و سەرخەتریین دوژمنی کورد کە ئەردۆغانی فاشیستە دابدات”.

برای شەهید ئەوەشی وت: ئەردۆغانی تیرۆرست دووژمنی پارچەیەکی کوردستان نییە، بەڵکو دژایەتی سەرجەم گەلی کورد دەکات لەهەر چوار پارچەی کوردستان.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک: هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ 

تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند، هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ، دەبێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *