ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، لە ژێر ناونیشانی “هونەری ئازادیی- بەڕێکخراوبوون و ستراتیژەکانی بەرخودانی کۆلێکتیڤ” مانگی تشرینی دووەم لە باسێل کۆنفڕانسێک ساز دەکات.
لەو کۆنفڕانسەدا کە لەلایەن ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ساز دەکرێت، لە هیندستان، کێنیا، کۆڵۆمبیا، ڤەنزوێلا، ئەفریقای باشور، وڵاتی باسک، کاتالۆنیا، ئیتالیا، کوردستان، فلیپین، ئەڵمانیا و نەرویجەوە چالاکوانان و کەسایەتیەکان بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا دەکەن، کە لە نێوان ١٧-١٩ی تشرینی دووەم لە باسێلی سویسڕا لە ژێر ناونیشانی “هونەری ئازادیی- بەرێکخراوبوون و ستراتیژەکانی بەرخۆدانی کۆلێکتیڤ” ساز دەکرێت.
گفتوگۆ لەبارەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بەرخودانەوە دەکرێت
لە دەقی راگەیەندراوی کۆنفڕانسەکەدا هاتووە، “لەم کۆنفڕانسەدا لە دژی قەیرانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و لێکەوتەکانی، ئێمە راوەستە لەسەر شێواز و دوورنمای چارەسەری راوەستە دەکەینلە دژی سیستم لایەنە بنچینەییەکانی خۆنوێکردنەوەی بەرهەڵستییەکی خێرا و رادیکاڵ، ئەخلاقی و سیاسی کامانەن؟
بەهاتنەبەرباسی ئەم پرسیارە، لە کۆنفڕانسەکەدا دەمانەوێت گفتوگۆ لەبارەی لایەنە جیاجیاکانی بەرخودان لە دژی سیستم بە شێوەیەکی کۆلێکتیڤ بکەین. جگە لە مشتومڕی تیۆریک، بزوتنەوە جیاجیا لەپێناو بەهێزکردنی پراتیک و تێکۆشانی هاوبەشی خۆیاندا پێکەوە بەسەرهات و ستارتیژی خۆیان هاوبەشی پێدەکەن”.
لە بەشێکی تری دەقی راگەیاندنی کۆنفڕانسەکەدا هاتووە، “دەستوەردانی دیموکراتیکی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر سیستم، لەم سەردەمە پڕ قەیرانەدا لە هەموو کات پێویستترە. کێشە کۆمەڵایەتیەکان تادێت دژوارتر دەبن. هێزە دیموکراتیکەکان رووبەڕووی ئەو دژواریەن کە سەر لەنوێ کۆمەڵگاکان بەسیاسی بکەن و کردەوەی دیموکراتیک بخوڵقێنن. هونەری سیاسەت بریتیە لەوەی کە هێزی سیاسی پشتی بە دەوڵەت نەبەستێت، خۆی لە سەر بنەمای کۆمەڵگا بڵاوکردبێتەوە. بە سیاسەتێکی کۆمەڵایەتی لەم جۆرە دەرفەتی ئازادبوون دەڕەخسێت.
بەشداربوون پێویستی بە ناو تۆمار کردنە
لە دەقی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” بەئەرک نەبێت پێشوەختە بە ناونیشانی ‘کۆنفڕانس’ نامەیەک بۆ ئەم ناونیشانە بنێرن: forum@democraticmodernity.com
بۆ بەشداربوون لە کۆنفڕانسەکەدا دەبێت پێشوەختە ناو تۆمار بکەن، پێویست ناوی هەرێم و رێکخراوەکەتان ئاماژەی پێبدرێت.
بۆ ئەوەی کەسەکان بەشداری بکەن دەبێت پەیامی پەسەندکردنی داواکارییەکەیان بۆ بگەڕێتەوە.
زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە:
https://democraticmodernity.com/events/conference-the-art-of-freedom
هـ . ب