پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانان و گەلی کورد دەکەین

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد و هەموو گەلانی موسڵمان دەکەین. سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دادەنەوێنین و پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو ماڵباتی شەهیدان دەکەین، سڵاو لە بەرخۆدانی هێڵی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و ئەم جەژنەیان لێ پیرۆز دەکەین. بۆنە نەتەوەییەکان یاخود بۆنە ئایینییەکان لە کاتێکدایە کە هەر یەکێک لەو بۆنانە پەیامێک هەڵدەگرێت و مرۆڤایەتی لە قۆناخێکدا بەرپرسیار دەکات، کە بە ئەرکی خۆی هەستێت، جەژنی مانگی ڕەمەزان، بە واتای پاککردنەوەی دڵەکان و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر چینی حەقخوراو فڕێدانی بەرگی ستەم و چەوسانەوە و هەنگاو نان لەپێناو یەکبوون و یەکگرتن. ئێمەی گەلی باشوور لە کاتێکدا جەژنی ڕەمەزان بەڕێ دەکەین، کە لە دۆخێکی ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری داگیرکاری و قڕکردندا گوزەر دەکەین، دۆخی کۆمەڵگە لە ئاستێکی ئەوەندە خراپدایە بێ بەشە لە هەموو مافەکانی ژیانی و ئینسانی.

وەکوو تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، دڵگرانین بەم دۆخە و دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ویژدانەوە پەیامی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە گەلی کورد بکەن و ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن تاکەی ئەم بارودۆخە لەسەر کۆمەڵگە قورس دەکەن. لەم قۆناخەدا و لە جەژندا، ئەوەی گرنگە هێزە سیاسییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێستبن لە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەپێناو سەقامگیری سیاسی و پاراستنی خاکی باشوور، هاوکات هەوڵدان بۆ ڕێکەوتنی ئابووری لە بەرژەوەندی گەلی باشوور لەبەرامبەریشدا و لەم قۆناخەدا لە پێشەنگایەتی گەلی باشووردا، پشتیوانی هێڵی تێکۆشانی ئازادیبین. لەڕێگەی زەخت و گوشاری کۆمەڵگەوە هێزە سیاسییەکان ناچار بە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی بکرێن بۆ کۆتای هاتنی عەقڵی خیانەتکاری و هاوکات ببنە هێز و یەکهەڵوێست دژی هێرش و داگیرکارییەکان.

جارێکی تر پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانان و گەلی کورد دەکەین، هیواخوازیین ببێتە جەژنی پێکەوەیی و کۆتای هاتن بە هەموو ناخۆشییەکان.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

01/05/2022

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *