سەرۆکی پارتی سەوز باس لە خەباتیی مەدەنیی و ژینگەپارێزیی تەڤگەری ئازادیی دەکات

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، لەیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادییدا پەسنی خەباتی مەدەنیی و ژینگەپارێزیی تەڤگەری ئازادییدا، پەیامی ئەوەشیدا لەم یادەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان، لەسەر مێزی گفتووگۆ چارەسەری کێشەکانمان بکەین.

ملکۆ بازیانیی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادییەوە بە یاوەری شاندێک سەردانی بارەگای سەرەکیی تەڤگەری ئازادیی لە شاری سلێمانیی کرد و لەلایەن سەلام عەبدوڵا  و تارا حسێن هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازییان لێکرا، سەرۆکی پارتی سەوز پیرۆزبایی نۆهەمیین ساڵیادی دامەزراندنی لە تەڤگەری ئازادیی کرد و رایگەیاند: هیوادارین ئەم رێکخراوە سیاسییە مەدەنییە لە گۆڕەپانیی سیاسییدا زیاتر قورسایی خۆی هەبێت، چونکە لە رووی خەباتی مەدەنیی و ژینگەپارێزییەوە شوین دەستیان دایارە.

سەرۆکی پارتی سەوز وتیشی: لەم ساڵیادەدا پەیامی ئێمە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان ئەوەیە، لەسەر مێزی گفتووگۆ چارەسەری کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانمان بکەین، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ ناوچەکە رووبەرووی جەنگ بووەتەوە، بەشێک تر لە کوردانی ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان خوێنی لێدەچۆڕێت بەهۆی داگیرکارییەوە هێرشێکی دڕندانە کراوەتە سەری.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بۆیە دەکرێت هێزە سیاسییەکان یەک هەڵوێست بین بەرامبەر ئەو لەشکر کێشیی و جەنگەی لە ناچەکەدا بەرپابووە، کورد بێ بەریی نابێت لێی.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …