بەس نەبێ لۆمەی برین و لاوانەوەی شمشێر

عەزیز حاجی

کورد وەکو گەلێکی هەرە دیرۆکی و دیندار و ئاشنا بەیەکتاپەرستی، لەدەوران و زەمانی زوو نەک هەر حوکمڕانی خۆی بەڵکو فەرمانڕەوای گەلانی تریشی کردوە.

بەبیر و ھزری ئێستاشیەوە توانایی حوکمڕانی گەلانی هەیە، بەڵگەی مێژوویی صلاح الدینی ئەیوبی کەتوانی هەم سەرکەوتنی گەورە وە هەم ئاشتیەکی چەسپاو بەدیبێنێ تەنها لە غزە توانی (500) ساڵ ڕێگری لەخوێنڕێژی بکات، لەئێستادا صلاح الدین دەمیرتاش و ھاوھەلوێست وھاوئایدۆلۆژیەکانی لەسەرلەئاستی کوردستانی گەورە بەدیراسەی ورد لە کەم و کورتی کەسایەتی کورد و سروشتی داگیرکاری و قۆناغی پێشکەوتوی تەکنەلۆژیایی سەربازی. ھزری ڕزگاری کورد و زامنی ئاشتی ڕۆژھەلاتی ناوینیان داڕشتن و پیادە کرد. کەچی زۆرینەیان بەیاسای بەربەریەت وعەقیدەی شۆڤێنی ئیسلامی. لەزیندان ئاخێندراون یان خنکێن دراون. کەئامانجیان ڕزگاری گەلان و پێکەوە ژیانە، ڕزگاری لەھزری ئەوان نۆکەری بۆداگیرکەرێک نیە دژی داگیرکەرێک، ڕزگاری لەئەدەبیاتی ئەوان سەنتەربونی مرۆڤە .

بۆتاکی کوردی تێکشکاو، پەروەردەیەکی دروست کەناکرێ و نابێ هاوڵاتی کورد خۆی لەگەلانی عەرەب و تورک و فارس و هیچ گەلێکیتر کەمتر بزانێت، بۆ پەروەردەی گەلانی تریش تێگەیاندن و پێگەیاندنیانە  کە لەکەڵی غروری و خەونی براگەورەیی و زوڵم و زۆرداری بێنەخوار بۆ وەک یەکی و یەکسانی. ئەم ڕەوتەپڕ ڕەوایەتیە گەر لەلایەن ھزری شۆڤێنی   ئەنانچێتی توشی هەڵشاخان و تۆمەت و تەشهیر بێتەوە.ئاساییە وەکو غروری شەیتان لێک بدرێتەوە، بەڵام ئەوپەڕی بێ مۆراڵی و بێ ئەخلاقی ئاینی و نەتەوەیی گەلی کوردە کەهەمیشە تاوانی یەقین دەشارێتەوە. بەدوای گومانی خۆفریودەردا دەگەڕێ، بۆئەوەی بیانو بۆتەسلیم بوون و جاشایەتی بەچەک و بەچەمکی ئاینی ڕوو بەڕووی خواستەکانی خودا و ویستی ئازادی گەلی کورد بێتەوە.

خانەوادەی دەمیرتاش، دوو کوڕی لە لوتکەی کوردایەتی و بەرگری کردن لەمافی خودا پێبەخشراوی کورد کەخاک و زمان و خەڵکەکەیەتی ڕوبەڕوی پلانی زاڵم و زۆرداری داگیرکاری تورک بونەتەوە ١-صلاح الدین دەمیرتاش کە جگە لەزمانی گوڵ و یاسا و دادپەروەری و بەیەکەوە ژیان و تەمبور ژەنین. کاریتری نەکردوە، لەلایەن داگیرکەران بەتۆمەتی هاندان و وەستانەوە دژی داعش کەلەلای زۆرینەی موسڵمان بەدەستی سەهیۆنی و دوژمنانی ئیسلام دروستکراوە بۆ ناشیرینکردنی ئیسلامی ڕاستەقینە!!! چەندین ساڵە خەلیفە تەمبور و تەواوی مەتنەکانی یاسا و دادپەروەری لێ قەدەغە کردوە. زیندانی تاھەتایی ھاوشێوەی ئیمراڵی بۆ ڕێکخستوە .برایەکەی تری ھەڤاڵ نورەدین کە ئەندامی کۆمیتەی زمان و ڕۆشنیرییە ڕوونتر بڵین گەریلاییەوە چەکی تۆڵەی بەدەستەوەییە .وانەی کوردایەتی پڕمۆراڵی نیشتمانپەروەری و یەکسانی گەلان دەڵێتەوە. بەردەوام خەلیفە بەدرۆن لەسەری دەسوڕێتەوە کەواتە  (خەلیفە دژی تەمبور و تفەنگە مادام بەدەستی کوردەوەیە) لەڕوانگەی ماف دەسەنرێ نادرێ .زۆر غەمی ئەومرۆڤە  جوامێرانەی زیندان و ئەشکەوتەکانم نیە، ئەوەندی غەمی نۆکەرو سۆفی خەلیفە ئەردۆغانمە.کە بۆ سەرکەوتنی وەکو سەگ بۆ کولێرە دوعا دەکەن و دەپاڕێنەوە و یەقین لەدوژمنداری تورک و عەرەب و فارسی داگیرکەر دەشارنەوە .. گومانی ڕەوایەتی قەتڵوعامی نەوەی صلاح الدین و جابانی کوردی بۆ زاڵم وداگیرکەران  دەهێنێتەوە!!

هەروەها چێکی بکە

ڕووی خیانەتی ناوخۆیی!

 ئاتاکان ئارارات   حکومەتی تورک لە چوارچێوەی لکاندنی هەرێمی کوردستانی کوردستان بە تورکیاوە، سەدان گوندی …