سەرۆکی یەکێتیی رایگەیاند تورکیا دەیەوێت حیزبی فەرمیی دابخەین

سەرۆکی یەکێتیی رایدەگەیەنێت، تورکیا دەڵێت چەند حیزبێك هەن لە سلێمانیی دەبێت دابخرێت، لەکاتێکدا ئەوان حیزبی فەرمیین و ناتوانین دایبخەین و ئێمە لەگەڵ تورکیا بە فشار و هەڕەشە دایالۆگ ناکەین.

بافڵ تاڵەبانیی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پانێڵی “سیستمی سیاسیی و دەوڵەتسازیی لە عێراق” لە دیداری مێری قسەی کرد و رایگەیاند، “كێشەی ئێمە لەگەڵ توركیا قورسە چارەسەر بكرێت”،  وتیشی “بەجددیی من ناچم بۆ توركیاو ناتوانم بچم بۆ توركیا، چونكه‌ توركیا به‌بێ هۆ سێ هاوڕێى نزیكى من کە پاڵەوانی شەڕی دژی داعش بوون له‌عه‌ربه‌ت شه‌هید كرد، دواتر توركیا دەڵێت چەند حیزبێك هەیە لە سلێمانیی دەبێت دابخرێن”.

وتیشی، “ئێمه‌ ویستومانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان باش بێت له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت، ئه‌وان ده‌ڵێن چەند حیزبێك هەن لەسلێمانیی دەبێت دابخرێت، من چومه‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق كۆبومه‌وه‌ و وتم ده‌توانم دایان بخه‌م وتى نه‌خێر ئه‌وانه‌ حیزبی فه‌رمیین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ هه‌موو دیالۆگ‌و گفتوگۆیه‌ك، به‌ڵام شتى مه‌عقول، بیرمان نه‌چێت ئێمه‌ ناتوانین هه‌موو داواكاریه‌كى توركیا جێبه‌جێبكه‌ین.

سەرۆکی یەکێتیی راشیگەیاند، “بەزەخت‌و هەڕەشەو درۆن دیالۆگ ناکەم، من به‌یانیان هه‌ڵده‌ستم درۆنێك ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌سه‌رمه‌وه‌، من سڵاوێكى لێده‌كه‌م، دواتر باسى په‌یوه‌ندیى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن ڕاست نییه‌، خۆ له‌شه‌ڕى داعش “پەکەکە لە مەخمور بوو ئەوکات کاک مەسعود سوپاسی کردن، ئێمە و ئەمریکییەکان و پەکەکە و هێزی وڵاتێکی دیکەشی لێبوو”.

 

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …