فرمێسکی فاشیزم شەڕی ناوچەکە گەرمتردەکات

دڵشاد عوسمان

فرمێسکی  فاشیزم و ڕاسیزمی  سیاسیی ئامانجدار، وەک ئەوە وایە بەنزن بکەی  بە ئاگردا، شەڕی سەپێندراو بەسەر گەلانی ناوچەکە گەرمتردەکات کە ئایا فەلەستین لەسەر هەقە یان ئیسرائیل. ئەمەش بابەتێکە پەیوەندی بە زەهنییەتی دەوڵەگەرایی سەردەستەوە هەیە. بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، هەدووکیان هەڵگری زەهنییەتێکی فاشیزمی دەوڵەت نەتەوەی بارکراو بە ئایینی سیاسیین کە کەڵکی ژیانیان بۆ گەلی جوو و عەرەبی فەڵەستین نەماوە! ئەم زەهنییەتە، بەردەوام بوونی نەهامەتییە بۆ گەلانی ناوچەکە،  گەلی عەرەبی فەڵەستین و گەلی جووی  ئیسرائیل هەردووکیان قوربانیی جەنگێکی داسەپاوی  جەمسەرە دژبەیەکەکانی دەوڵەت گەرای سیستەمی سەرمایەداریین و وەك گەلی کورد خوێنیان دەکرێتە کاسەی زەهنیێتی دەسەڵاتداریی سەرمایەی قازانج و بازاڕی دەوڵەت گەرایی. هەروەک دەبینین و دیارە گەلی کورد لە ناو مەرگەساتدایە لە ڕۆژئاوای کودستان و لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورک ڕوبەڕوی کۆمەڵکوژیی و تراژیدیایەکی خوێناویی بووەتەوە و بێکەسکوژ دەکرێت. ئەم دۆخە خوێناوییەی تورکیا بەسەر کورددا سەپاندوێتی لە سوریادا، سود لە تەحەدییەکانی پشێویی ناوچەکە وەردەگرێ و دەیکاتە دەرفەت بۆ کۆمەڵکوژیی کوردان و گۆڕینی دیمۆگرافیای کورستان و تاوانەکەشی دەکاتە ژێردار و بەردی ڕوخاوی غەززەوە! ئەگەر بۆی بچێتەسەر ئەوا قەڵەمڕەویی ئەم جەنگەش فراون دەکات و باشوری کوردستانیش دەگرێتەوە .

 لە ئێستادا هەوای جەنگ باڵکدەکێشێت بەسەر جیهاندا و بۆنی باروتی لێدێت! مرۆڤایەتیی لە بەردەم مەترسیی جەنگێکی سەرتاریی جیهانییدایە و دیارنییە کام کیشوەر لە سوتماک ڕزگاردەبێ و شەڕدەگاتە دەرگای هەر گەل و نەتەوە و باوەرییەک. هەنگاو بەهەنگاو بەرەو قاتوقڕیی و داڕمانی ژێرخانی مرۆڤایەتیی دەچین  و هەرکەس لەخەمی خۆی هەنگاو دەنێ، غەمی گشتیی دەبێت بەژێر دارو بەردی شارەستانێتی دەسەڵاداریی چاوچنۆکی سەرمایەداریی جیهانییەوە.

 لەم سۆنگەیەوە لە ئێستادا، “بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی دژە جەنگ”  لەسەر ئاستی جیهان پێداویستییەکی هەنوکەییە کە لە پێناو ئاشتیی و ڕاگرتنی شەڕدا چالاکی سەرتاسەریی ئەنتەرناسیۆناڵ ئەنجام بدات و پێش بە شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا و ئازەربانجان و ئەرمینیا و تورک و کورد و فەڵەستن و ئیسرائیل بگرێت و ببێتە قڵخانی پاراستی مرۆڤایەتیی لە شەڕ و کاولکاریی و جەنگ.

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …