بە وتنەوەی دروشمەکانی شەهید نامرێت بە ئامادەبوونی بەشێک خەڵکی لە شاری سلێمانی و چالاکوانان و هونەرمەندان چین و توێژە جیاوزەکان، لە مزگەوتی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس، پرسەی شەهید هەڵمەت ڤیان بەڕێوە چوو.
لە شاری سلێمانی بە ئامادەبونی بەشێک لە کەسو کار و خانەوادەی شەهیدانی پەک،ەک،ە لە باشوری کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، بە وتنەوەی دروشمەکانی “شەهید نامرێت، بمرێت خیانەت، بژی سەرۆک ئ،اپ،ۆ” لە بەردەم ماڵی شەهید هەڵمەت و لە مزگەوتی عەبدولکەریمی مودەڕیس پرسەی شەهید هەڵمەت ڤیان بەڕێوە چوو، کە لەگەڵ ١٠ هەڤاڵی دیکەی بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیای شەهید کرابوون
لە مەراسیمی پرسەی شەهید هەڵمەت، وەهاب ئەحمەد ئەندامی خانەوادەی شەهیدانی پ،ەک،ەک،ە لە باشوری کوردسان، وتارێکی پێشەکەش کرد وتی: سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ تەواوی شەهیدانی گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، ئەو شەهیدانەی لە هەر شوێنێک داگیرکاری هەبێت گیانی خۆیان کردۆتە قەڵغآن بۆ ئازادی گەلەکەیان.
وتیشی، ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهیدان هەردەم ڕۆڵەکانمان خوێنی خۆیان تێکەڵی ئازادی گەلەکەمان کردووە، لە پۆلە شەهدانەماندا ڕۆڵەی هەر چوارپارچەی کوردستانی تێدایە شەهید باوانیش یەکێکە لەو شەهیدانەی وەکوو هەڵۆیەک، لە باشوری کوردستاندا نا دادپەوەری و خیانەتی قبوڵ نەکرد.
پاشان سارا ڕەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە مەراسیمەکەدا وتاری تەڤگەری ئازادیی کوردستانی ڕاگەیاند وتی، ئەو پیلانانەی ئەمڕۆ جێ بە جێ دەکرێت لە باشوری کوردستان، لە سەر نکوڵیکردن و پارچەکردنی گەلی کوردە، بە داخەوە دوڵەتی داگیرکەری تورک سەدان کیلۆمەتری لە باشوری کوردستان داگیرکردووە، ٢٨ بارەگای میتی تورک لە ناوچەی بادینان هەیە، دەوڵەتی تورک بە ئاسانی چیاو ژینگەی ئێمە کیمیا باران دەکات، ئێستاش جارێکی دیکە پۆلێک لە کچان و کوڕانی ئێمە بە چەکی کیمیای شەهید دەبن، کاکە باوانێش(هەڵمەت) یەکێکە لەو شەهیدانەیە.
پاشان باوکی شەهید هەڵمەت ڤیان لە لێدوانێکدا باسی لە کەسایەتی شەهید هەڵمەت کرد و وتی: بە بۆنەی شەهید بوونی هەڤاڵ باوان من سەرەخۆشی لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەم، بە تەنیا کوڕی من نەبوو، کوڕی هەر چوارپارچەی کوردستان بوو، یەکەم شەهید و دوا شەهیدیشمان نابێت، سەرۆک ئ،اپ،ۆ دەڵێت کورد بوونە زەحمەتە، تەنیا کوری بەشەرف دەتوانێت کوردبوون هەڵبژێریت.
وتیشی، شەهید باوان لە بەر خۆشەویستی خۆی بۆ شەهید هەڵمەت و شەهید ڤیان ناوی خۆی نابوو هەڵمەت ڤیان، من کوڕێکم شەهیدە، هەر بە قەدەر شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەت( دیار غەریب) ئازارم پێ گەیشت.