بەهۆی گرانبوونی خۆراکەوە بریتانییەکان خۆراک لە فرۆشگاکان ئەدزن  

رۆژنامەی کۆنیکڵ لایفی بریتانیی ئاشکرایکردوە، لەبەرئەوەی کامێراکانی چاودێریی فرۆشگاکان تۆماریان کردوە، دوکان و فرۆشگاکان لە بریتانیا دەستیانکردوە بە دانانی تابلۆی ئاگادارکردنەوەی کڕیاران لە دزیکردن، بەهۆی ئەوەی خاوەن فرۆشگاکان و مارکێتەکانی سەرتاسەری بریتانیا رایانگەیاندوە بەهۆی قەیرانی تێچووی ژیانەوە، دزی لە فرۆشگاکانیان زیادی کردوە.

رۆژنامەکە جەخت لەوەئەکاتەوە: “ئامارەکانی ئەم دواییە لە ئینگلتەرا و وێڵز دەریانخستووە کە دزینی خۆراک لە فرۆشگاکان بە ڕێژەی 22% زیادیکردوە، هاوکات کۆمەڵەی فرۆشتنی تاکەکەسی بریتانیی مەزەندە دەکات کە هەشت میلیۆن دزیکردن لە فرۆشگاکاندا ڕووبدات، کە تێچووی 953 میلیۆن پاوەندە”.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …