نووسەرێکی میسریی:”فیکری رێبەر ئاپۆ نەخشەڕێی چارەسەریی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

نووسەرێکی میسریی ئاماژە بە تاوانی هێزە ئیمپریالیستەکان و دەوڵەت نەتەوە فاشیستەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدەکات، هەروەها فیکری  ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و نەخشەڕێی ئۆجالان بە ڕێگەچارەی گێژاو و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست دەزانێت.

نووسەری میسری، ئیسلام زەیف ئاماژەی بەوە کرد کە فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتیی گەلان دەکات و وتی: ”ئەم فەلسەفەیە لە ئەزموونی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەلماندی کە دەتوانێت ببێتە چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.”

نووسەری میسڕیی، ئیسلام زەیف لە دەستپێکی قسەکانیدا سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  و بەرخۆدانی ژنان کرد بەرانبەر هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەهۆی بێدەنگیی ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە بەردەوامیی بە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هەموو هەرێمەکە دەدات، وتی: ”ئەم بێدەنگییە نیشانەی ڕازیبوونە بە پێشێلکردنی ئازادیی گەلان.”

زەیف، داویشی لە گەلانی ئازادییخواز کرد هاودەنگی لەگەڵ گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و خەڵکی غەززە نیشان بدەن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا تووشی کۆمەڵکوژیی بوون.

بە بۆچوونی نووسەرێکی وەک زەیف، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیا ناکرێتەوە، بەڵکوو دۆخی ناوچەکە پاش دەستپێکردنی پیلانگێڕییەکە ڕاڤە دەکات، هەروەها وتی؛ ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕفاندنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سڕینەوەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بوو.

هەروەها ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک ڕێبازی هەرە گونجاوی ڕزگاریی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. راشیگەیاند ”جیاوازیی تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە شۆڕشەکانی تری کوردستان ئەوەیە کە تەڤگەری ئازادیی کوردستان پڕۆژەیەکی نەتەوەپەرەستانە پێشکەش ناکات. ئەم پڕۆژەیە لە سەر بنەڕەتی هەمەچەشنیی و نەتەوەی دیموکراتیک ڕەنگڕێژ بووە، ئەمەش خزمەتی تێکڕای گەلان دەکات، پڕۆژەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بۆ ڕزگارکردنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە گشتیی ڕێچارەی هەرە گونجاوە. بەڵام هێزە ئیمپریالیستەکان ئەم پڕۆژەیەیان بە هەڕەشە بۆ سەر هەژموونی خۆیان زانی، سا بۆیە ڕێبەرێتییان ڕفاند تا پڕۆژەکە تێک بشکێنن.”

زەیف، ئاماژەی بەو گرنگییدانەی ڕێبەر ئاپۆ کرد بە گەنجان و ژنانی داوە و وتی: ”فەلسەفەی ڕێبەرێتیی لە تێکۆشانی بەرامبەر داعش و کەرتوپەرتکردنی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی بەرانبەر چەتەکان و سیستەمی فاشیزم ئەنجامی گرت.”

ئیسلام زەیفی نووسەری میسریی داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و ئاوا کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ”ڕاستییەکەی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتت ناوەڕاست دەژێین کە پڕە لە گەل و تەحەدی، هەروەها هێزە فاشیستەکان پیلانی خۆیانی تێدا دەگێڕن. لە سەر ئەم بنەمایە ئێمە داوای ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، سیاسەتی دەوڵەتی تورکیی داگیرکەر دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و سەپاندنی گۆشەگیریی رەتدەکەینەوە.”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …