شەبەکیی: چارەسەرکردنی کێشەی تورکیا لەگەڵ پەکەکە پێویستی بە کردەوەی ئەنقەرە هەیە

ئەندام پەرلەمانێکی پێشوی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، پێویستیی بەوەیە ئەنقەرە هانگاوێك بۆ پێشەوە بنێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لەگەڵ ئەو لایەنەدا لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی تۆمەتبارکردنی وڵاتانی دیکە، وەک عێراق و سوریا.

ئەمڕۆ چوارشەممە  ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق محەمەد شەبەکیی، بە ماڵپەڕی مەعلومەی ڕاگەیاند، پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئەنجامی ئەم ساتەوە نییە و زۆربەی حکومەتەکانی پێشووش بەدەست هەمان بابەتەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی دۆخی جیۆگرافیا و سێگۆشەی سنوریی عێراق و سوریا و تورکیا، کە ئەندامانی ئەم حیزبە لەو شوێنەدا ئامادەن”.

ئەوەشی وت: بەجۆرێک سێگۆشەی سنوریی لەڕووی ئەمنیەوە ناسەقامگیرە، هەربۆیە ناتواندرێت دەرگاکە لەلایەن عێراق و تورکیا لەبەردەم ئەو ڕێکخراوەدا دابخرێت، ئەمەش داوا لە تورکیا دەکات کە دەرگای گفتوگۆی جددیی لەگەڵ پارتی کرێکاران بکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لەبری ئەوەی وڵاتانی دیکە تۆمەتبار بکەن وەک عێراق و سوریا، لەگەڵ پشتیوانی ناڕاستەوخۆ بۆ ئەو لایەنەی کە پێشتر باسمان کرد.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “چارەسەرکردنی کێشەکە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، پێوستی بەوە هەیە لەلایەن تورکیاوە هەنگاوێک بۆ پێشەوە بنرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەم حیزبە، وڵاتانی دیکە تۆمەتبارنەکەن بە داڵدەدان و کۆنتڕۆڵکردن و پاڵپشتیکردنی پارتی کرێکاران”.

شەبەکیی ئەوەشی خستەڕوو “ئەنقەرە جددیی نییە لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی لەگەڵ پارتی کرێکاران، لە کاتێکدا کە پێویستە هەندێک ئیمتیاز بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ ئەو حیزبەدا”.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …