ئەمیر عەلی تورکمەن: ئێمە رێگە نادەین کە قەیوم بۆ شارەوانییەکان دابندرێن

ئەمیرعەلی تورکمەن باسی لەوەکرد کە لە رێگەی پرۆسەی سەرلەنوێ رێکخستنەوە و کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک کۆنگرە ساز دەکەن و ئەوەشی خستەڕوو، فیکری هەدەپە بەهێز دەکەن کە بووەتە نمونە بۆ چەندین وڵات و رێگەش نادەن کە قەیوم بۆ شارەوانییەکان دابندرێن.

جێگری هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە و لێپرسراوی لیژنەی هەڵبژاردنی پارتەکە ئەمیر عەلی تورکمەن لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دواوە.

تورکمەن باسی لە ئامادەکارییەکان کۆنفڕانس و قۆناغی کۆنگرەی پارتەکە کرد و وتی، “دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی بڕیارێکی دەرکرد. هاوسەرۆکانی پارتەکەشمان وتیان کە کۆنگرە ساز دەکەن و دەست لە کارەکەیان دەکێشنەوە. پلانی سەرلەنوێ رێکخستنەوەی پارتەکەمان داڕشت. بەرلەهەموو شتێک ئەنجومەنەکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوزمان کۆکردەوە، تاوتوێ هەڵبژاردنمان کرد.دواتر بڕیارماندا بچینە ناو خەڵک و لە هەموو ناوچەکان کۆبوونەوەی گەلمان سازکرد.

تورکیامان بۆ هەشت ناوچە دابەشکرد، بەتایبەتی دوای بومەلەرزە وەک هەرێمێکی جیاواز دەستنیشانمان کرد. لە ٨ هەرێمەکە، لە هەموو ناوچەکان کۆبوونەوەمان لەگەڵ گەل سازکرد. لەگەڵ خەڵکی خۆمان گفتوگۆمان کرد، رەخنەمان وەرگرت و هەڵسەنگاندنمان کرد. بەم جۆرە یەکەم هەنگاومان هەڵگرت. ئێستا دوای گفتوگۆ و رەخنەکان ئێمە سەرلەنوێ پرۆسەی رێکخستنەوەمان کردووە بە لەپێشینەی کارەکانمان و بۆ ئەو مەبەستە لە ئامادەکاریداین”.

‘ناوی پارتیەک دەبێت کە بە بیرهێنەرەوەی نەریتێک دەبێت’

تورکمەن ئەوەی خستەڕوو کە لە رێگە کۆنگرەی هەدەپە کە ٢٧ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، لەسەر سیاسەتی پارتی چەپی سەوز رێدەکەن و وتی، “ئێمە هەدەپە داناخەین، بەڵام بڕیارمان دا کە هەدەپە سڕ بکەین. واتە سیاسەتی چالاکی خۆمان لە ناو پارتی چەپی سەوز بەڕێوەدەبەین. بۆ ئەوەش سەرەتا کۆنگرەی هەدەپە ساز دەکەین و چاوەڕوانی پرۆسەی دادگای دەستووری دەبین. لە ئامادەکاریداین کە سەرلەنوێ پارتی چەپی سەوز رێکبخەینەوە.

تورکمەن ئاماژەی بەشکرد کە هەڵبژاردنی خۆجێیی بۆ پارتەکەیان زۆر گرنگە و وتی، “هەڵبژاردنی گشتیی ئەو ئەنجامانەی بە ئێمە راگەیاند؛ بەڵام ئێمە دەتوانین سەرلەنوێ شارەوانیەکانمان بەدەستبهێنینەوە. ئەمجارەیان نەک هەر بەدەستیان دەهێنینەوە، ئێمە رێگە نادەین کە قەیوم بۆ شارەوانیەکان دابندرێن”.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …