‘ژن، ژیان، ئازادیی’ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ کاندید کرا

ژینا ئەمینی، ئەو کچە کوردەی ساڵی رابردوو لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە بە ئەشکەنجە کوژرا و هەروەها جوڵانەوەی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ کاندید کران، کە بەرزترین خەڵاتی یەکێتیی ئەوروپایە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

پەرلەمانی ئەوروپا، پارتی گەلی راستگری ئەوروپا، سۆسیال دیموکراتەکان و فراکسیۆنی ئەوروپای نوێ، رایانگەیاند کە ژینا ئەمینی و  شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” لە پێناو داکۆکی لە ئازادیی رادەربڕین وەک کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف پێشنیاز کراون.

براوەی خەڵاتی ساخارۆڤ لە مانگی تشرینی یەکەمدا رادەگەیەندرێت و بە مەراسیمێک لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی کانوونی دووەمدا لە ستراسبورگ خەڵاتەکەی پێدەبەخشرێت.

بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی ئەمساڵ چەندین کەسایەتیی و جوڵانەوەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان و ئازادیی رادەربڕین کاندید کراون.

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …