ژنان بەگرنگییەوە باس لە کۆنگرەکەی ڕژاک دەنکە

ژنان بە گرنگەوە باس لە کۆنگرەی ڕژاک دەکەن و جەخت دەکەنەوە کە دەبێت ژنان هەمووکات لە گفتوگۆدابن و کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، دەشڵێن، “پەروەردەکردنی ژنان لەسەرفکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەچارەی پێشکەوتنی ژنان و کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان”.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، ڕۆژی ٢ی مانگی ٥ی ٢٠٢١، لە هۆڵی لاهای لە شاری کەرکوک پێنجەمین کۆنگرەی خۆیان بەڕێوەبرد کە تێیدا ٢٥٠ ژن لە کەرکوک، سلێمانی، هەولێر، مەخمور، دەڤەرەکانی بادینان، گەرمیان و ڕاپەڕین، موسڵ، شەنگال و دیالەوە بەشدارییان کرد، لێرەدا ژنانی بەشدار لە کۆنگرەکە دەدوێنین.

زارا ئەحمەد ئەندامی ڕژاکە و سەبارەت بە گرنگی کۆنگرە وتی: کۆنگرە ئامانجێکە بۆ پێشکەوتن و لێکتێگەیشتن و کۆکردنەوەی ژنان، لە باشووری کوردستاندا ئێمە پێویستمان بە کۆنگرە و کۆنفرانس، پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوەی ژنانە لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا، لەسەر هێڵێکی ئازادیخوازانە تێکۆشان دەکەین بۆ پێشکەوتنی ژنان و ڕێگیریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان.

زارا ئەحمەد، وتیشی: ‎ئێمە نەخشەڕیگا و پلانی جیاوازمان هەیە بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و ژنان تا بتوانن خۆیان پێشبخەن لە ڕووی ئەو فکرەی کە ژنۆلۆژی پێشی خستووە لەسەر سیستمی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتی، کە ڕیبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە لە ڕووی فکر و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا خۆیان پێشبخەن و کارێکی هاوبەش بکرێت، کە بتوانین ڕێگری لە توندوتیژیەکان وە ئەو گەندەڵی و سیستمی سەرمایەداریە بکەین کە تەواوی جیهان پێوەی دەناڵێنێت.

ڕیهام حەسەن نوێنەری تاژێ کە لە شەنگالەوە هاتبوو، پشتگیری خۆیانی بۆ ڕژاک دوپاتکردەوە و وتیشی: ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، پشتگیری هەر ڕێکخراوێک دەکەین کە بۆ ئازادی تێکۆشان بکات، لە ئیستادا ڕێکخراوی ڕژاک لە تێکۆشانێکی گەورەدایە بۆ ئازادی ژن لە باشووری کوردستان و عێراقیشدا، ئامانجی ئێمەش ھەر ئەوەیە، دەبێت بە ھاوبەشی کار بۆ ئازدی ژن بکەین لە ھەرکوێیەکی کوردستاندا بێت، ئەویش لەسەر ئەو ڕێ و فەلسەفەیەی کە سەرۆک ئاپۆ بۆئازادیی ژنی دانەوە.

ڕیهاحەسەنڕیهام م حەسەن سەبارەت بە کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکان وتی: هەوڵ دەدەین لە داهاتوودا کاری هاوبەش زیاتر بکەین، هەروەکو چۆن شەنگال ڕووبەڕووی هەر شتێک بوبێتەوە پشتگیرییەکانی ڕژاکمان بینیوە، بۆیە ‎لەم کۆنگرەیەدا کە ژن لە هەموو ناوچەکانەوە بەشداربوون جێگای دڵخۆشییە، هیوادارم بەیەکەوە بگەین بە ھەندێک بڕیار کە بتوانین زیاتر رێگا لەبەرامبەر ژناندا بکەینەوە.

دکتۆرە ئاورنگ محەمەد لە هەولێرەوە بەشداری کۆنگرەکەبووە، ئەم دەڵێت: بەستنی هەر کۆڕوکۆبوونەوەیەک تا دەگاتە ڕادەی کۆنگرە بۆ پرسەکانی ژن گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، وە هەموو کۆمەڵگایەکیش پێویستی بەو جۆرە لە گفتوگۆکردن ھەیە، کۆنگرە لە ترۆپکی کۆوبونەوەکاندایە و پێویستە بگاتە ئەو ئەنجامانەی کە پرسەکانی ڕۆژ بە ئامانج بگەیەنێت بەو شێوەیەی کە پێویستی کۆمەڵگایە. ‎

دکتۆرە ئاورینگ

دکتۆرە ئاورنگ باسی لەوەشکرد، کە کۆنگرە قۆناغی گۆڕانکارییە لە کۆمەڵگادا و بە کۆبوونەوەیەکی باش هەڵیسەنگاند بەتایبەتی بۆ گەڕان بەدوای میکانیزمی چارەسەردا، کە تەنها لە درووشمدا نەمێنێت، وتیشی “لە ئێستادا پێویستمان بە کرانەوە و دیالۆگی زۆرتر هەیە لەگەڵ هەموو چین و توێژ و بیروڕاکاندا، پابەندبوون بە ئایدۆلۆژیایەکی دیریکراوەوە کێشەیە، وە ‎ پێویستە ڕێکخراوەکان بە دڵسۆزی و نیشیمانپەروەرییەوە گفتوگۆبکەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندی گشتی بخریتە سەرەتاوە”.

هەروەها چێکی بکە

“ژنۆلۆژی” بە واتای چی دێت و ئامانجی چییە؟

زانستی ژنان لە دوو وشەی کوردی و لاتینی پێکهاتووە، “ژن” کوردییە و “لۆژی”ـیش وشەیەکی زانستیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *