تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا خولێکی پەروەردەیی بۆ ژنان کردەوە

لە وڵاتی نەرویج، رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵاتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە هاوکاریی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی خولێکی پەروەردەیی سێ رۆژەى بۆ ژنانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ ی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ڕێکخستنەکانی ژنانی دەرەوەی وڵاتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە وڵاتی نەرویج بە دروشمی ” ژن، ژیان،ئازادیی” بە هیواوە بەرە و ڕێکخستن بۆ بەشداریی لە شۆڕشی ژن” بە هاوکاریی ئاکادیمیای ژنۆلۆژیی یەکەم خولی پەروەردەیی بۆ ژنانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد، هاوکات ١٥ ژنی وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپاش بەشدارییان لە تیادا کرد.

لە خولە سێ ڕۆژییەکەدا بابەتەکانی وەک هەلومەرجی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان و عێراق، مێژووی بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی کوردستان و ژنۆلۆژیی پێشکەش کران، جەخت لە سەر خودناسیی، وشیارکردنەوەی ژن لە مێژووی خۆی و پێویستیی خۆڕێکخستنکردنی ژنان کرایەوە.

لەو سێ ڕۆژەدا گفتوگۆیەکی چڕ لەبارەی کێشەکانی کۆمەڵگەی کورد و ژنی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا، پرسەکانی کوردستان و کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگە لە دەرەوەی وڵات کرا و هەروەها ئاماژە بە پێویستیی بەشداریی ژن لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا کرا، گرنگیی پێشەنگی ژنان لە رێکخستنکردنی ژنان و کۆمەڵگە بە گشتیی خرایەڕوو، لە بەشداریی راستەوخۆی تاکەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا.

هاوکات لە چارەسەرییدا جەخت لەسەر فیکر و پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتی کرایەوە، کە لە پایەکانی دیموکراسیی ڕاستەوخۆ، ئیکۆلۆژیی و ئازادیی ژن پێکدێت، ژنان لە گفتوگۆکاندا ئاماژەیان بە گرنگیی ڕێبازەکانی زانستی ژن- ژنۆلۆژی کرد لە گۆڕینی زهنیەت و بنیاتنانی سیستەمێکی جێگرەوە کە وەڵامدەرەوەی پرسەکانی رۆژ و پرسە کەڵکەبووەکانە.

لە ئێوارانی خولەکەدا ژنان بەرنامەی هونەریی و کولتوورییان ڕێکخست و یەک لەوانە نیشاندانی بەڵگە فیلمی هێزا شەنگالییە، کە باس لە فەرمانداری یەکینەکانی ژنانی شەنگال دەکات، کە لە هێرشەکانی ٢٠١٤دا لە لایەن داعشەوە دەڕفێنرێت، کۆیلە دەکرێت و کڕیین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، پاش ئازادکردنی لە لایەن هێزەکانی یەپەژەوە بەشداریی لە یەکینەکانی ژنانی شەنگال دەکات و دواتر وەک فەرماندارێک بەشداریی لە ڕزگارکردنی ڕەقا دەکات، ئەو شارەی لەلایەن داعشەوە کڕیین و فرۆشتنی پێوە کرا.

ژنانی خولەکە کە زۆرینەیان ئەندامانی ڕێکخستنەکانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بوون و بەشێکیان لە چالاکوانانی مەدەنیی پێکهاتبوون پلانسازییەکیان بۆ قۆناغی ئاییندە داڕشت و دواتر بەشداریی خۆیان لە ” هەڵمەتی ئازادیی بۆ ئۆجالان ” ئەنجامدا.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …