وەزیری بەرگری تورکیا: لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دژی پەکەکە ڕێککەوتین

دوای کۆبونەوەی لەگەڵ هەریەکە لە فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان حەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی ئاشکرا کرد.
دوای ئەوەی لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن دیداری لەگەڵ ئەو سێ بەرپرسەی پارتی ئەنجامدا ئاکار ڕایگەیاند: لەسەر پێویستی نەهێشتنی تیرۆر بەزووترین کات کۆدەنگی هەیە.
ئاشکرای کردووە لە میانەی دیدارە دوو قۆڵییەکاندا هەوڵەکانی وڵاتەکەی لە بەرامبەر پەکەکە و یەپەگە و گولەنیەکان ڕوونکردەوە وتیشی: تیرۆرستەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەوڵیانداوە “ڕاڕەوی تیرۆریستی” لە باکوری سوریا دابمەزرێنن، بەڵام وڵاتەکەی ئەو ڕێڕەوەی تێکداوە.
بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا بارزانیەکان و کۆکبوون لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە و گروپەکانی دیکەی نەیاری تورکیا ڕایگەیاند: ئێمە ڕێککەوتین لەسەر شەڕی دژی تیرۆر زۆر بە ئاشکرا پێم وتن، ئێمە 40 ساڵە شەڕ دەکەین دەمانەوێت ئێستا لێی ڕزگار بین.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *