مەکتەبی بیر و هۆشیاریی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، دیبەیتێکی بۆ ژمارەیەک لە ژنانی حیزبی و سیاسی و ڕێکخراوەکان، ڕێکخست لە شاری سلێمانی لە دیبەیتەکەدا گفتوگۆ لە بارەی ڕۆڵی ژن و پرس لە دیدگا فکریی و سیاسییە جیاوازەکاندا
دوێنێ شەممە ٢٩/٥/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە هۆڵی هۆتێل هایکریست-ی شاری سلێمانی دەستیپێکرد، پانێڵی یەکەم بەناونیشانی (پرسی ژن له ڕوانگه فكری و سیاسییه جیاوازهكانهوه) لەلایەن هەریەک لە تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی، چنار سەعد، بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەدەکە، ناسک تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و دریڤان عەبدولقادر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەنەکەوە پێشکەشکرا.
تارا حسێن، جێگیری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە دیبەیتەکەدا باسی لە دیدگای سۆسیالیستیی و چەپەکان کرد بۆ پرسی ژن و وتی: هەتاوەکو ئێستا نەک لە کوردستان، بەڵکو لە جیهانیشدا کرۆکی کێشەی ژن نەدۆزراوەتەوە و هەموو بیرمەندەکان تەنها بەشێکی کێشەکانیان دۆزیوەتەوە، بەڵام دیدی ئێمە لە چوارچێوەی فکریی ڕێبەر ئۆجالاندایە، کە پێمانوایە چارەسەری ئەم پرسە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییە.
وتیشی: ژنان لە هەموو کایە سیاسییەکاندا ململانێی دیموکراتییبوون دەکەن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەو ئاستەی کە ئێمەومانان دڵمان دەیخوازێت، ژن دەبێت پێشەنگایەتیی گۆڕانکاریی بکات بە ئاقاری دیپلۆماسیی.
دواتر لە پرسیارێکی ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادییدا تارا حسێن ڕایگەیاند:
بە ئامادەبوونی لایەنەسیاسیەکان و لایەنەکاریگەرییەکان، لە هەمان کاتدا بۆچونی مامۆستای زانکۆ وژنانی چالاکوان و ئەکادیمیەکان وەرگیرا، لەبارەی پرسی ژن لە بواری فیکری وسیاسییدا لە قۆناخی ئێستای باشوری کوردستان لە چی ئاستێکدایە،
ئاماژەی بەوەشکرد و وتی: بیر وئایدیای پارت جیاکان و ڕەوتە جیاکان لە پارتە ناسیۆنالیستەکان و پارتە سۆسیالیستەکان و ئیسلامیەکان و سۆسیال دیموکرات و ئەزموونی ژن لە حکومڕانیدا لە پانێلی یەکەمدا باسی لێوەکرا و پانێلەکانی تر لە سەر ڕۆڵی میدیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بوو.
ڕاشیگەیاند: : وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و وەکو بزووتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی وئۆپۆزیسۆنی دیموکراتی لە باشوری کوردستان، بەشداریمان تێداکرد و لە چوارچێوەی ڕەوتی سۆسیالیستی و دیموکراتی و مۆدێلی ئەڵتەرناتیڤی تەڤگەری ئازادیی بۆ دۆخی سیاسی و دۆخی ژن، ئیدارە، بەتایبەتی بۆ ڕۆڵی ژن لە ناومۆدێلی ئێمەداو ڕەخنەکردنی مۆدێلەکانی ترو هەڵسەنگاندن و پێشنیاری خۆشمان کرد بۆ چآرەسەری و بڕیارە مەکتەبی بیرو هۆشیاری لە پڕؤژەیەکدا کۆیبکاتەوە و لە کتێىێکدا بە چاپی بگەیەنێت.