نەتەوە یەکگرتووەکان: تورکیا بە هێرشی ئاسمانیی خەڵکی سڤیل دەکوژێت

کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی سوریای نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ڕۆژئاوا خەڵکی سڤیل دەکوژێت.

کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی سوریای نێونەتەوەیی و سەربەخۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، ڕاپۆرتی خۆی بۆ رای گشتیی ئاشکراکرد لەبارەی ڕەوشی سوریا لەنێوان ١ ی کانوونی دووەم تا ٣٠ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣، ٥٣ هەمین دانیشتنەکانی ماف لە ١١ ی ئەیلول دەستی پێ کرد تا ١٣ تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

بەردەوامن لە تاوانی شەڕ

سەرۆکی کۆمیسیۆن، پاولۆ پینێرۆ، وتی: “لایەنەکانی شەڕ، بە کەیفی خۆیان سڤیلەکانی ژێردەستەیان دەستبەسەر دەکەن، ئەشکەنجەیان دەدەن، بێسەروشوێنیان دەکەن و دەیانکوژن، بەردەوام لە تاوانی شەڕی نامرۆڤانە”.

“با داعشەکان وەک تاوانباری شەڕ و قڕکردن دادگایی بکرێن”

پاولۆ، ئاماژەی کرد بەو زیندانانەی چەتەکانی داعشی تێدا بەندکراون، لەگەڵ کەمپی هۆڵ و ڕۆژ کە ماڵباتەکانیانی تێیدا دەستبەسەرکراون؛ بانگەوازی لە دەوڵەتان کرد، هاوڵاتییەکانیان لە ڕۆژائاوا وەربگرنەوە،  چەتەکانی داعش لەسەر تاوانەکانیان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکەن.

دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خەڵکی سڤیل دەکوژێت

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێکدادانی نێوان دەوڵەتی تورک و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) زیادی کردووە، هەروەها خەڵکی سڤیل بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەتایبەتی لە حەلەب، حەسەکە ، ڕەقە، عەین عیسا و تەل تەمر.

سوپای نیشتیمانیی سوریا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە پێشێلکارییەکان کراوە لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای نیشتیمانیی سوریا (SMO) و هێزە گرێدراوەکانی تاوانی شەڕی دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر کورد ئەنجام دەدەن.

بەرپرسانی تورک بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەی کوردان دەدەن

لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشان کراوە، کوردەکان بە تۆمەتی پەیوەندی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە دەستگیر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن، هەروەها کوردەکان بە زۆرەملێ لە شوێن و زێدی خۆیان دوور دەخرێنەوە.

لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانی کۆمسیۆنەکە دەرکەوتووە، هێشتا سەربازانی تورک لە بنکەکانی سەرێکانی و گرێ‌سپی داگیرکراو ماون و بەرپرسانی سەربازی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەی کورد دەدەن.

پێویستە تورکیا بەگوێرەی یاسای نێونەتەوەییەکان بجووڵێتەوە

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونکراوەتەوە، لە هەرێمە داگیرکراوەکان، تورکیا بەرپرسە، پێویستە تورکیا بەگوێرەی یاساکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی بجووڵێتەوە و پابەندی بنەماکانی یاسا نێونەتەوەییەکان بێت. پێویستە لە شوێنەکانی بندەستی ڕێگری لە ئەشکەنجەدان بکات.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …