لە سنوری سلێمانیی شوێنەوارێکی ١١ هەزار ساڵ پێش ئێستا دۆزرایەوە

شوێنەوارێک کە مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ پێش ئێستا ئەگەڕێتەوە، لە سنووری سلێمانیی دۆزرایەوە.


حسێن حەمەغەریب بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانیی  بە BMC راگەیاندوە: لە گوندی زەرزی نزیک چەمی رەزان سەر بە قەزای دوکان، شوێنەوارێکی مێژوویی دۆزراوەتەوە کە مرۆڤی سەردەمەکانی پێشوو تیایدا ژیاون.

ئەوەشی خستەڕوو: کە ماوەی دوو هەفتەیە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی زانکۆی ریدینگی بریتانیی سەرقاڵی گەڕان و پشکنین لەشوێنەکە، هەروەها بەگوێرەی ئەو کەلوپەلانەی تاوەکو ئێستا دۆزراونەتەوە مێژووی شوێنەکە بۆ ١١ هەزار ساڵ پێش ئێستا ئەگەڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە” هەموو ئەو کەلوپەلە مێژووییانەی دۆزراونەتەوە رەوانەی مۆزەخانەی سلێمانیی ئەکرێن، هەروەها مۆزەخانەی ناوبراو هەوڵیداوە لە رووی جۆری کەرەستە مێژووییەکانەوە لەسەر ئاستی عێراق ژمارە یەکبێت“.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …