لە رانییە لەبارە پیلانگێڕیی دژی رێبەر ئۆجالان سیمینارێک سازدرا

هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیین-ی تەڤگەری ئازادیی، لە شارۆچکەی ڕانییە له‌بارەی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئۆجالان سیمینارێکی سازدا، رایەگیاند، لەو پیلانگێڕییەدا گەلی کورد بەتایبەتی پەکەکە و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایە ئامانج.

لە شارۆچکەی رانییەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕیین، بە بەشداریی هاووڵاتییانی سنوری راپەڕیین سیمینارێک لەبارەی ئامانجەکانی پیلانگێڕیی ١٥ـی شوبات بۆ سەید خالید هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا سەید خالید باسی لەوەکرد، ململانێی هێزە جیهانییەکان هۆکارێکی سەرەکیین بۆ دروستبوونی جەنگی سێیەمی جیهانیی و خراپتر بوونی بارودۆخی جیهان و لە ناویشیدا زیاتر پەرتەوازەی و گەلی کورد و سود وەرنەگرتن لەم دۆخەی ئێستای وڵاتان و جیهان.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پیلانگێڕییەی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوەچوو تەنها کردەی دەوڵەتی تورکیا نەبوو، بەڵکو جیهان و ناتۆ دەستێکی باڵایان تیایدا هەبوو، تورکیا تەنها وەکو پۆلسێکی ناتۆ رۆڵدەبینێت لە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالاندا.

هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی ئەوەشی وەت: سەرەڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییانەی لەسەر کورد بەڕێوەچوون، هیچیان لە ڕووی چەندایەتیی و چۆنایەتییەوە هێندەی پیلانگێڕیی ١٥ـی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ نەبوو، کە لەو پیلانگێڕییەدا گەلی کورد بەتایبەتی پەکەکە و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایە ئامانج، ئەم پیلانگێڕییە بە بەشداریی ٣٣ وڵات ئەنجامدرا، تەواوی ئەو وڵاتانە ویستیان لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا گەلی کورد جارێکی دیکە قڕبکەنەوە بەرەو بێ ئیرادەیی ببەن.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لەسەر هەر ئازادییخوازێک و هەموو گەلی کورد خاوەندارێتیی لە ڕێبەر ئۆجالان بکەن، چونکە تاکە هۆکاری ڕزگربوونی گەلی کوردە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …