دەستەی دەستپاکیی بڕیاری گرتنی بۆ دوو بەرپرس دەرکرد

دەستەی دەستپاکیی عیراق، لەبەر پاشخانی سەرپێچییەک لە ئەرکە پیشەییەکانیان، فەرمانی گرتنی بۆ دوو بەرپرسی شارەوانیی تکریت دەرکرد.

بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین کە تایبەتمەندە لە سەیرکردنی کەیسەکانی دەستپاکیی، فەرمانی لە دژی یاریدەدەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تکریت و  بەڕێوەبەری بەشی موڵک و ماڵ دەرکردوە، لەسەر تۆمەتی پێدانی زانیاریی نادروست بە دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی.

روونیشیکردەوە: وردەکاریی دۆسیەکە ئەوەیە کە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تکریت نوسراوێکی ئامادەکردوە و رەوانەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکەی لە قائیمقامیەتی سەڵاحەدین کردوە کە تیایدا دۆسیەی لەدەستدانی مەلەفی بۆ یەکێک لەو موڵکانەی تیادایە کە لە حاسیبەکەدا ئاماژەی پێکراوە وەکو… تۆمارکردن بەناوی یەکێک لە بریندارەکانەوە، بەبێ ئەوەی ناوی لە ڕاپۆرتی تەرخانکردنەکەدا دەربکەوێت.

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماژەی بەوەسکردوە “دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین کە کارامەیی هەیە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی دەستپاکیی، فەرمانی لە دژی یاریدەدەری کارگێڕی ئێستای بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تکریت و بەڕێوەبەری بەشی موڵک و ماڵ دەرکرد. ئەمەیش بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (٣٣١) لە یاسای سزادان، دادگا بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دواتر بەرامبەر بە بەڕێوەبەری پێشووی بەشی موڵک و ماڵ و دەستگیرکردنیان تا کاتی لێکۆڵینەوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …