ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی

ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی، هەریەکە لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی هەڕەشەیان لە رووداو کردوە کە ڤیدیۆکان لە تەواوی سۆشیەڵ میدیا لاببەن ئەگەرنا روبەڕوی سزا دەبنەوە. بێگومان رووداو نەک هەر پەخشەکەی راگرت، بەڵکو کۆی ڤیدیۆکانیشی لابردوە.

دو سەرنج:

١- رووداو باسی ئازادی دەکا، ئازادیت چی دەڵێی دژ بە ئەوانیدی بەتایبەت ئۆپۆزسیۆن و خەڵک و پە-کەکە و رۆژئاڤا، هەندێک لە پێشکەشکارەکانی گاڵتەجارانە سێکسیزم بڵاودەکەنەوە یان سوکایەتی بە ئێزیدییەکان دەکەن لەڕێی هێنانی ژنێک کە گوایە ئێزیدییە و لە فەڵەستینە بە پرسیاری زۆر نابەرپرسیارانە و نائەخلاقییانە، بەڵام نابێ رەخنە لە بنەماڵە بگری. سێکسیزم و نەژادپەرستی و پرۆپاگاندە و دژایەتیکردنی عەدالەتخوازی ئازادە لە تەلەفزیۆنەکە، خزمەتکردنی میت و تورکیا ئازادە، بەڵام ژنێک توڕەیی دەرببڕێ بەرانبەر مەسرور بارزانی ئازاد نییە و دەبێ بەزوترین کات پەخشی راستەوخۆ بێدەنگ بکرێ.

٢- ئەگەر ئازادی بۆ رووداو نەبێ لەلایەن مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانییەوە، چۆن ئازادی بۆ میدیاکانی دیکە و خەڵکی دی ئازادیخواز دەبێ؟ ئەگەر وا مامەڵە لەگەڵ میدیای خۆیان بکەن، ئەی چی لە میدیاکانی دیکە دەکەن؟

ڤیدیۆی ژنەکە:

 

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …