لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا

مێژوونووس و رووناکبیری ناسراوی کورد مامۆستا ساڵح قەفتان لە ساڵی 1885 لە شاری سلێمانی لەدایکبووەو هەر لەو شارە قوتابخانەی روشدییەی عەسکەری خوێندووە، ئامادەیی سەربازیی لە بەغداو کۆلیجی سەربازی سوڵتانی لە ئەستەنبوڵ تەواو کردووە.
لە سوپایی عوسمانی دا بووە بەئەفسەر لە سەردەمی پێکهاتنی حکومەتی شێخ مەحمود دا مامۆستای جوگرافیا و مێژوو بووە لە قوتابخانەی مەحمودییە، دواتر بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی فەیسەڵییە و پاشتریش بەڕێوەبەری ناوەندی سلێمانی.. هەتا ساڵی (1935) لەسەر هەڵوێستی کوردانەی خانەنشین کراوە.
ساڵح قەفتان یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی بانگی کوردستان و ساڵی (1937) یش رۆژنامەی زبان-ی لە سلێمانی دەرکردووە.
لە ساڵی (1938)یش دا گۆڤاری زانستی لە سلێمانی بڵاوکردەوەو لە گۆڤاری گەلاوێژ و رۆژنامەی ژیان و رووناکی و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەدا گەلێک نووسین و وتاری نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە.
ساڵح قەفتان بایەخێکی تایبەتی داوە بەنووسین و لێکۆڵینەوەی مێژووییو یەکێکە لە مێژوونووسە گەورەکانی کورد.
لەپاش خۆی چوار کتێبی بەنرخی بۆ بەجێ هێشتووین کە بریتین لە:
1- پەندی تەئریخی.
2- بەراوردێکی تەئریخی و ئەهەمیەتی زمان
3- نەتەوەی کورد تورکمان نیە
4- مێژووی گەلی کورد لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ.
رۆژی (30)ی ئاب-ی ساڵی 1968 مێژوونووس و رووناکبیری ناسراوی کورد مامۆستا ساڵح قەفتان، لە تەمەنی (83) ساڵی دا کۆچیدوایی کرد.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *