هۆزەکانی ئەنبار: تورکیا پەناگەیەکی ئارامە بۆ سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش  

ژمارەیەک شێخ و کەسایەتیی دیاری پارێزگای ئەنبار، رایانگەیاند، تورکیا بە پەناگەیەکی ئارام دادەنرێت بۆ شازادە و سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە تاوانکارە، داوایشیان لە حکومەتی ناوەندیی کرد ڕێوشوێنی نێودەوڵەتیی بگرێتەبەر بۆ ڕادەستکردنیان بە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق.

شێخ عەبدوستار دلەیمیی بە “مەعلومە”ی رایگەیاند، “پێویستە حکومەتی ناوەند دۆسییەی داواکراوان بکاتەوە کە لە تورکیان و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقیان بکەن، هەروەها پۆلیسی نێودەوڵەتیی (ئینتەرپۆل) دەبێت بۆ بەدواداچوون و ڕادەستکردنیان بەکاربهێنرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: سەرکردە و شازادەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەبێ هیچ سنووردارکردنێک بە ئازادیی لە تورکیادا هەڵسوکەت ئەکەن، ئەمە سەرەڕای ئاگاداریی دەسەڵاتدارانی تورکیا لەو بابەتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تورکیا بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەو کەسانەی کە لە دادپەروەریی عێراق هەڵدێن، بەهۆی پەیوەستبوونیان بە باندە تاوانکارییەکانی داعشەوە، هەروەها بە ئاگاداریی حکومەتی تورکیا ساڵانێکە لەوێن”.

دلەیمیی داوای لە حکومەتی ناوەندیی عێراق کرد “رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تورکیا بگرێتەبەر و داوا بکات هەموو داواکراوەکان ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بکرێن”.

وەرگێڕانی: سەریاس کەرکوکیی

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …