ئۆکسفام: ئامارەکان کاری ژنان لەبەرچاو ناگرن

ڕێکخراوی ئۆکسفام رادەگەیەنێت، ئامارە فەرمییە ئابوورییەکانی جیهان چەواشەکاریی تیادایە، ئەو کارانەی ژنان بێ بەرامبەر ئەنجامی دەدەن لەبەرچاو ناگرن، پێوەرەکانی هەژمارکردنی داهات و بەرهەمی بە “دژە ژن و پاوانخواز” ناوبردوە.

ڕێکخراوی خێرخوازیی ئۆکسفام، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاریی کار دەکات، نوێتریین راپۆرتی بڵاوکردوە و تیایدا ئاماژە بەوە ئەکات، زۆر لە کارانەی ژنان لە سەرانسەری جیهان دا ئەیکەن بێ مووچەن و ئەو ماندووبوون و رەنجەی ژنان  بایەخی پێنادرێت.

ئەو رێکخراوە جەختی لەوەکردوەتەوە: ئەو جۆرەکارانەی ژنان بێ بەرامبەر کە ئەیکەن وەک چاودێریی کردن و پاکردنەوەی ناو ماڵ، لەلایەن ئەندامانی خێزان و کۆمەڵگە و دەسەڵاتیش نابیندرێت و لەبەرچاو ناگیرێت و بایەخی پێنادرێت،  ئۆکسفام ڕێژەکەی بە ٪٦٥ خەمڵاندوە.

لە راپۆرتەکەدا رەخنە لە سیستمی کۆکردنەوەی ئامار و زانیارییەکان دەگرێت و داوا دەکات، گۆڕانکاریی لە شێوازی وەرگرتنی ئامارە فەرمییەکاندا بکرێت و ئاماژە بەو ئەرک و ڕەنجەی ژنانیش بکرێت کە بێ بەرامبەر لە ئەستۆیان جێبەجێی ئەکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەرکەکانی ناوماڵ وەک چێشت لێنان و پاککردنەوە، کە لە ئاستی جیهانییدا زۆرجار لەلایەن ژنانەوە ئەنجامدەدرێن، بە هەمان شێوە لە ئامارە ئابوورییەکان و پێوەرەکانی وەک داهاتی ناوخۆیی گشتیی بەهایان پێ نادرێت.

ئۆکسفام پێوەرەکانی هەژمارکردنی داهات و بەرهەمی بە “دژە ژن و پاوانخواز” ناوبردوە، لەبەرئەوەی ئەو پێوەرانە پێدانی بەها و سودیان لە چوارچێوەی ئەو نرخەدا داناوە، کە بۆ بەرهەمێک یاخود کارێک دیاریی کراوە، بەوەش “کاری ناوماڵ، کە بە شێوەیەکی سەرەکیی وەک ئەرکی ژنان تەماشا دەکرێت”، لەبەرچاو ناگیرێت.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …