جومعە کەریم: ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتیی شەنگال بۆ پارێزگاکانی کوردستان و عێراق باشتریین چارەسەرییە

جومعە کەریم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال تەنها بۆ ئێزدییەكان نییە، بەڵكو بۆ هەموو دانشتوانی ئەو ناوچەیە ئەزموونێكی تازەو دیموكراتییە، بۆ کوردستان و عێراق باشتریین چارەسەرییە، بۆ ناوچەكە و جیهانیش ئەزموونێكی نوێیە.

رۆژی شەممە ١٥ی نیسان ٢٠٢٣ کۆنگرەی پێنجەمی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە دروشمی “بە رازاوەیی نیسان شەنگال ئاوەدان دەکەینەوە، خۆبەڕێوەبەری مسۆگەر دەکەین” لە ناوچەی سنونێی شەنگال دەستیپێکرد، جومعە کەریم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و وتەبێژی تەڤگەر میوانی کۆنگرەکە بوو، لەو بارەیەوە بۆ ماڵپەڕی تەڤگەر ئاماژەی بەوەکرد کە ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتیی شەنگال “لەسەر فیكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ  بونیادیانناوە” هەرچەندە ئاستەنگ و تەگەرە هاتووەتە پێشیان، بەڵام توانیویانە سەركەون بەسەر هەموو ئاستەنگییەكاندا.

رایگەیاند: پێنجەمین كۆنگرەی خۆبەرێوەبەریی دیموكراتی شەنگال دوای ئەزموونێكی دە ساڵەی بەڕێەبردن و  لە شەرت و زروفێكی تایبەتی ناوچەیی و جیهانیی بەڕێوەچوو، لە دەساڵەی ئەزمونیاندا بە تێكۆشانێكی زۆر دژواردا دەرباز بوون، بە دەیان شەهیدیان داوە لە پێناوەدا، كە لە ئاستی هەرەباڵادا شەهادەتیان داوە، وەكو شەهید دژوار كە هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریی دیموكراتی شەنگال بوو، چونكە باوەڕییەكی هەرەمەزنیان هەبوو بە دۆزەكەیان و لەسەر فیكرو فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ  بونیادیانناوە، هەرچەندە چەندین ئاستەنگ و تەگەرە هاتووەتە پێشیان چی لە لایەن چەتەكانی داعش چی لە لایەن حكومەتی عیراقیەوە چی لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام توانیویانە سەركەون بەسەر هەموو ئاستەنگییەكاندا، بەردەوامیی بە خۆسەری خۆیان بدەن، رێوەبەریی خۆسەر لە ناوچەی شەنگال تەنها بۆ ئێزدییەكان نییە، بەڵكو بۆ هەموو دانشتوانی ئەو ناوچەیە ئەزوموونێكی تازەو دیموكراتییە.

وتەبێژی تەڤگەر، باس لەوە دەکات کە ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال نزیکەی دە ساڵە پەیڕەو دەکرێت هەموو لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵگەی گرتووەتەوە و وتی: ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتی شەنگال، ئەزموونێكی نوێیە بۆ ناوچەكە و جیهانیش، دوای ئەوەی لە رۆژئاوای كوردستان پەیڕەو كرا، لە شەنگالیش ئەوە نزیكەی دەساڵە پەیڕەو دەكرێت، هەموو لایەنەكانی ژیانی  كۆمەڵگەی گرتۆتەوە، شارەوانیی، پاراستنی رەوا، كۆمەڵایەتیی، ئیداریی، ژینگەیی، رێكخستن و پەروەردەی ژن. هەتاكو ئێستا سەركەوتووبووە، ئەگەر لایەنی دەسەڵات و نەیارانی گەلی كوردو دیموكراتیی ئاستەنگی بۆ دروست نەكەن.

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی، لەوەش دوا کە ئەزموونی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتیی شەنگال بۆ پارێزگاکانی کوردستان و هەموو عێراق باشتریین چارەسەرییە و جەختیکردەوە: ئەتوانرێت پارێزگاكانی تری كوردستان سودی لێ ببین و بیخەنە بواری جێبەجیكردنەوە، بە تایبەت بۆ شاری كەركوك، چونكە تاكو ئیستا كێشەكانی یەكلا نەكراوەتەوە و ماددەی ١٤٠ جێبەجێ نەكراوە و ناكۆكیی ئیداریی، سەربازیی، ژینگەیی، ئابوریی و رێكخستنی كۆمەڵكەی هەیە. هەر بۆیە باشتریین چارەسەریی بۆ كەركوك و پارێزگاكانی تری كوردستان و عێراق، خۆبەڕێوبەریی دیموكراتییە لەسەر ئاستی پارێزگا و دوایش هەموو عێراق.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *