لەساڵیادی دەستگیرکردنیدا پەیامێکی گوهدار زێباری لەزیندانەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە..

 

دوای ساڵێك لە بێ دەنگی
سڵاوێکی بوێرانە لە زیندانیەکی قۆل و دابراو بۆ میللەتێکی ستەملێکراو لەدەست دەسەڵاتێکی نەبان و زاڵم،لێرە جوانترین شت قەدەغەیە ئەویش قەڵەمە بۆیە ناچارم بە پارچە زنجیرێك ئەم پەیامە بنوسم،وە ناشزانم دەگاتە دەستی ئێوە یان نا
یان ئەگەر بگاتە دەستی ئێوەش دوای بڵاو بونەوەی دڵنیا نیم لە سەلامەتی ژیانی خۆم بەڵام بەلای عاشقەوە گرنگ نیە ئەوەی دێتە ڕێگای بۆ گەیشتن بە مەعشوقەکەی چونکە ئێمە پاشماوەی خوێنی قەڵەمین بۆیە دەبێت دێڕە تەواو نەکراوەکان تەواو بکەین و گوتارە بچراوەکانیش بەردەوامی پێ بدەین ڕەنگە زۆر لە ئێوە بە پەروش بن بۆ ئەوەی بزانن ئێمە بۆ لێرەین ئێمە لێرەین چونکە پەنجەمان بۆ سەرەداوەکانی گەندەڵی درێژکردووە وچاومان خستوەتە سەر گردەکانی ئەم وڵاتە کە بەلای ئەوانەوە عەورەتە و نەزەری حەرامە بەڵام بەلای ئێمەوە حەق و مافە،قسەمان لەسەر کومەڵێك کەس کردووە کە بەلای ئێمەوە مروڤن و قابیلی ڕەخنەن بەڵام بەلای ئەوانەوە پیرۆز و قدوسن،لە ڕیزی خواوەندەکانن،بۆیە دەبێت قسە بکەین ھەتا ھەموو شتێك دەچێتەوە قەبارەی خۆی و ئەم ووڵاتە لە دۆخی ئاسایی و سروشتی خۆی دا تێپەر ببێت،زۆر داخ لە دڵن بەئێمە بۆیە ٦ساڵ سزای ئێمە یان داوە دیاریش نیە ئاخۆ ئەم سزایە داخی دڵیان دادەمرکێنێت یان تێنوی سزای زیاترن،چونکە دارەکە خراپ لەسەریان شکایەوە ھەر دەستگیرکردنی ئێمە خۆی بەخۆی سەرکەوتنی ئێمە بوو،چونکە ئەوان مانگانە ملیۆنان دولار لە میدیا و سۆشیال میدیا خەرج دەکەن و ھەزارەھا موچە خۆر بەناو نوسەر و ڕۆژنامەنووس وفلان و فیسار ھەن کەچی قودرەتی ئەوەیان نەبوو بە گوتار بە قەڵەم وگفتوگۆ و مێزگرد وەڵامی ئێمە بدەنەوە چونکە دەزانن حەقیقەت لای ئێمەیە و ئەوان بەرامبەرمان دۆڕاون،بۆیە بە تۆمەت و قسەی ناڕاست دەیانەوێ حەقیقەت بگۆڕن بەڵام با دڵنیابن ناتوانن حەقیقەت بگۆڕن و ڕاستی بەرێگای خۆی دەڕوات،خاڵێکی تری دۆڕانی ئەوان ئەوە بوو دەیانویست بادینان بترسێنن و ملکەچی خۆیان بکەن بەڵام بادینان ئەم جارە گرێی نێوان سۆران و بادینانی کردەوە و بەستەڵەکی نێوان سلێمانی و دھۆكی شکاند،بو بە سیمبولی ئازادی و قوربانی وگوتاری ئەوانیان ڕەت کردەوە و ھەنگاوی نا بەرەوە دۆزینەوەی خۆی ئیتر من خاوەن بڕیاری خۆمم.
خاڵێکی تر کەمەبەستیان بو بەڵام دووبارە شکستیان ھێنا ناشرین کردن و شکاندنی قەڵەمە بوێرەکانی بادینان بو بەڵام بەم کارەی ئەوان ھەڤالانی ئێمە نەک تەنها لە بادینان بەڵکو لە سەرانسەری جیھان وەکو سمبولی ماف و ئازادی بۆ نەتەوەیەك ناسێنران.
لە کۆتاییدا بەرامبەر بە ھەڵوێستی ھەر کەسێك لە ھەر شوێنێك لەھەر پلەوپۆستێك لەھەر نەتەوەیەك بۆ پشتیوانی ئێمە خۆمان دەچەمێنینەوە و ڕێزی لێ دەگرین زۆر سوپاس

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *