چیچەک: لە کۆتاییدا سیاسەتی شۆڕشگێڕانە سەردەکەوێت

پەرلەمانتاری بازنەی ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز و هاووتەبێژی هەدەکە جەنگیز چیچەک رەخنەکان لەبارەی هەدەپە و قۆناغی رەخنەدانی هەڵسەنگاند و وتی، “لەکۆتاییدا سەرکەوتن بۆ سیاسەتی شۆڕشگێڕانە دەبێت“.

لە تورکیا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار یەک لە بابەتەکان کە زۆرترین مشتومڕ و گفتوگۆی لەسەر کراوە، کەمبوونەوەی رێژەی دەنگەکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بوو. هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و نەخشەڕێی سەردەمی نوێی پارتەکە هەڵبسەنگێنن زنجیرە کۆبوونەوەیەکیان ساز کرد و لەناوخۆیاندا بابەتەکەیان هەڵسەنگاند. پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز و هاووتەبێژی هەدەکە جەنگیز چیچەک لەبارەی ئەو پرۆسەیەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

چیچەک سەرنجی راکێشا بۆسەر راستی گەل کە قوربانی قورسی بەخشیوە و بەسیاسی بووە و ئەوەی خستەڕوو، کە لە بنەمای رەخنەکاندا ئەقڵیەتی ‘کۆمەڵگەبوون بە بێ کۆمەڵگە’ و ‘جەماوەری بوون دوور لە جەماوەر و گەل’ هەیە. چیچەک ئەوەی خستەڕوو کە پرۆسەی رەخنە و رەخنەدان کە لەگەڵ گەل بەڕێوەی دەبەن بێگومان هێزیان پێدەبەخشێت و وتی، “بڕیارداریمان لەسەر ئەو هێڵە، بۆ کورتخایەنیش نەبێت، لە مەودا مامناوەند و مەودا درێژدا دەبیتە پشتیوانییەکی گەورە بۆ تێکۆشانمان“.

جەنگیز چیچەک ئەوەی خستەڕوو، کە راستی گەل راستی  ئەو دایکانەی ئاشتییە کە لە گەڤەر لە ئەنجامی رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لە دەستدا.

چیچەک باسی لەوەکرد، کە ئیتر دەستیان بە قۆناغی کۆنفڕانس کردووە و ئەو پرۆسەیەش بە گفتوگۆ و کۆبوونەوە تێپەڕ دەبێت و لەبارەی قۆناغی کۆنگرەکانی پارتی چەپی سەوز و هەدەپەش بەم جۆرە دوا: “بە راستی هاوبەشی خۆیان، کە لە ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی سەرلەنوێ رێکخستنەوەی دوای هەڵبژاردن ئافرێنراون، دەستمان بە قۆناغی کۆنفڕانسەکان کرد. ئەو بابەتانەی کە ئێمە لە کۆنفڕانسەکانماندا هەڵیاندەسەنگێنین، ئەنجامی هاوبەشی ئەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانەن. بە کورتی ئێمە بە هەستیارییەکەوە هەوڵ دەدەین کە بە سودوەرگرتن لە هەموو رێگەکان کاراکتەر بە پارتەکە بدەین و قۆناغی کۆنگرە رێکبخەین. ئێمە دەزانین کە کە قۆناغی بەهێز و یەکگرتووانەی رەخنەگرتنیش بەم جۆرە دەبێت. هەندێک کێشە بوونیشیان مابێت، کە ئەوەش ئاساییە، دەتوانم بە ئاسانی بڵێم کە ئێمە لە ئاستێکی گفتوگۆی پێکەوەییداین، لە قۆناغی دیموکراتیکترین کۆنگرەداین. قۆناغی کۆنگرە بێ کەموکوڕیش نەبێت ئێمە دەتوانین بڵێین، ئیرادەمان دەستنیشان دەکرێت و کەموکوڕییەکانمان ناهێڵرێن“.

چیچەک رایگەیاند، کە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی لە تورکیا تەنیا بە پرۆسەکانی هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت، بەڵکو ئەوە تێگەیشتنە هەڵەیە تائێستاش هەندێک هێزی دیموکراتیک و شۆڕشگێڕ بە سیستمەوە دەبەستێتەوە و رایگەیاند، “لەبەر ئەوەی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی لە رێگەی پرۆسەکانی هەڵبژاردنەوە بەرتەسک دەکرێتەوە، لەبەرامبەر هێرشەکانی فاشیزم رێکار و رێوشوێن لە کات و شوێنی خۆیدا نەگیرانەبەر. ئەوە هەڵسوکەوتە هەڵە درێژخایەنە بووە مایەی ئەوە کە هێزە دیموکرات و شۆڕشگێڕەکان لە بری ئەوەی بە هۆشمەندی تێکۆشانی رەوا بجوڵێنەوە، لە مەیدانەکانی سیستمدا گیریان خوارد و ئاسێ بوون. ئەنجامی ئەوە چییە؟ لە کاتێکدا کە سیستم بە هەموو جۆرێک هێرش دەکاتە سەرمان، بەهەموو شێوازی ئایدۆلۆژی و ستەمکارانە هێرش دەکات، رێگەی رزگاربوون لەوە تەنیا ‘ئەدا و پێرفۆرمنسێکی سەرکەوتوانە’ی فراکسیۆن و پارت و بەڕێوەبەرایەتی پارتەکەمان، دەبینرێت. پێویستی بە راستی گەلی خۆڕاگر و رێکخستنکراو نابینرێت. لەبەر ئەو کولتوری تێکۆشان و مێشکە ناوخۆییەی سیستم، رۆڵی گرنگی هەدەکە نابینرێت، کە ئەوەش مایەی رەخنەیە. هەربۆیە ئێمە ناچارین تایبەتمەندی روخێنەر کە سەرکەوتن لە هەڵبژاردن لە ئەرکەکانی تێکۆشان دووردەخاتەوە و ئەو کاراکتەرە رێکخستنیەی لەسەر ئەو بنەمایە دانراوە، لەناو ببەین و نەیهێڵین.

چیچەک دەستنیشانی کرد کە لەبەر ئەوە، ئەوەی شکستی هێنا ئەوان نین و وتی، “با لەم بابەتەدا تووشی هەڵە نەبین، رێگە نەدەین کەسیش بە هەڵەدا بچێت”. جیچەک وتی، “لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ سیاسەتی شۆڕشگێڕانە دەبێت. سەرکەوتنیش لە ناو هۆشمەندی ‘ هەڵبژاردن شتێکە، بەڵام هەموو شت نییە” شاردراوەتەوە“.

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …