سەرکردەیەکی یەکێتیی ڕەتیدەکاتەوە، هیچ پەیوەندییەک هەبێت لەنێوان یەکێتیی نیشتمانپی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا ئەمە دەکاتە بیانووی بۆردومانکردنی سلێمانی و خەڵکی سڤیل لەم شارەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، غەیاس سورچیی سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەعلومەی ڕاگەیاند، “یەکێتی نیشتمانی هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان نییە و بە پێچەوانەوە یەکێتیی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەندێک لایەنی کوردیی ئێران هەیە”.
ئەوەشی وت، “هەرچەندە یەکێتیی نیشتمانیی هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان نییە، بەڵام ئەم حیزبە بە تیرۆریست نازانێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆربەی ئەندامانی ئەم حیزبە لە بارەگا و سەربازگەکان و تونێلەکان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دان”.
ئاشکراشی کرد، “تورکیا بیانووی بۆردومانکردنی پارێزگاری سلێمانی دەڕەخسێنێت و لە هەوڵدایە بۆ داگیرکردنی بەشێک لە عێراق و بەتایبەتی موسڵ، هەروەها بۆ بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە کە ناوچەکانی نفوزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن”.