پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رایگەیاند، ئەردۆغان لە رێگەی باڵەکانییەوە لە عێراق بە نوێنەرایەتی بارزانیی و هەندێک لایەنی سوننە دەیەوێت کۆنتڕۆڵی عێراق بکات و بەشێک لە خاکەکەی داگیربکات. غالب محەمەد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، مەسرور بارزانیی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد مامەڵەی دووفاقی دەکات، بەو پێیەی زیاتر لە 20 میلیۆن کورد لە تورکیادا هەن و بەهۆی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە لەبەر ئەوە بارزانیی ناتوانێت قسە لەسەر ئەو ستەمکارییەبکات کە لەسەر ئەوان هەیە. ” ئاماژەی بەوەشدا، "کورد له تورکیا به هۆی رێگرییکردن له قسەکردن به زمانی خۆی، هەروەها نە ناساندنی زمانی کوردیی له قوتابخانەکاندا زیانێکی زۆری هەیه و ئەو مافانەی تریان نییه که گه لی کورد له عێراق هەیانە." ئەوەشی خستەڕوو، "بارزانیی ناتوانێت بەرگریی لە مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا بکات، چونکە لە حکومەتەکەی دەترسێت، هەروەها لە کوردستانی عێراقیش بارزانیی بە باڵی تورکیا دادەنرێت، ئەمە جگە لەوەی نەوت بە قاچاغ بۆ خاکی تورکیاوە دەگوازێتەوە". ئەو ئەندامەی پێشوی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، "ئەردۆغان بە دوای ئەوەدا دەگەڕێت، لە ڕێگەی ئەو چەکانەی لە کوردستان هەیەتی، هەروەها لە پێکهاتەی سوننەدا، حوکمڕانی عێراق بکات و کۆنتڕۆڵی بکات و بەشێک لە خاکی عێراق داگیر بکات".