به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌به‌رواری 29 ـ 6 ـ 2021 به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكانی گشتی وده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی وزۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وهاوسه‌رۆكی هه‌رێمه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
لهكۆبوونهوهدا تیشك خرایه سه‌ر ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و عێراق و به‌تایبه‌تیش داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا‌و هه‌ماهه‌نگی هێزی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا‌و هه‌روه‌ها ئه‌و پیلانگێڕییه گشتییه‌ی له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌ئێستادا زۆرینه‌ی هێزه جیهانییه‌كان هێزیان هێناوه‌ته ناوچه‌كه‌و هه‌رلایه‌كیش شمشێری ههڵكیشاوهو له‌شه‌ڕ ده‌گه‌ڕێت، زۆرێك له‌هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌خوازن كێشه‌و ململانێكیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی شوێنی جیهان كێشهوشهڕو ئاڵۆزی هه‌یه، له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوین گه‌رمتر له‌شوێنه‌كانی تر به‌ڕێوه ده‌چێت،
كوردستانیش له‌نێویدا بۆته ناوه‌ندێكی چڕی ئه‌و شه‌ڕو ئاڵۆزیانه، ده‌بوو لهههرلایهك زیاتر گه‌لی ئێمه ببێته هێزێكی كاریگه‌ر بۆپاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ده‌ستمان چوون، وه‌لی هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كانی كورد له‌باشوری كوردستان وكاركردن به‌بێ پێوان و بێ ڕێكه‌وتن له‌ئه‌نجامدا بووین به‌به‌شێك له‌و كێشانه‌و ئه‌جیندای هێزه ده‌ره‌كییه‌كان سه‌رده‌خه‌ین وپرسه‌كانی خۆمان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ین.
به‌هۆی حوكمی حزبی و بهنهماڵهیی هیچ هیوایهكیشیان نه‌هێشتووه بۆچاره‌سه‌ری، داروخانی ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه نیشانهیفهشهلی حكومه‌ته، چۆن په‌رله‌مان بێ ڕۆڵ ده‌كرێت، داهاتی هه‌رێم به‌هه‌ده‌ر ئه‌درێت، پێشوازی لهلهشكری داگیركه‌ر ده‌كرێت، له‌ڕووی ئه‌منی و ئابوری و وه‌ك قه‌واره‌ی هه‌رێمیش له‌هه‌ركات زیاتر خه‌ته‌ری هه‌یه‌و له‌جێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاڵۆزتر بوون، هه‌ڵوێست ولێدوانهكانی سه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش نه‌ك له‌ئاستی پێویستدانین به‌ڵكو زۆر نالۆژیكانهو نابه‌رپرسانه‌یه.
ئه‌گه‌رچی له‌ده‌ستوری عێراقدا، عێراقێكی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ چه‌سپێنراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا مافه‌كانی گه‌لی كورد بپارێزێت، وه‌لی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌میشه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ناته‌ندروستدا مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی سیاسی و ئابووری كردووه كه‌ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، ئه‌وه‌ش له‌كابینه‌ی 9 ی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتۆته لوتكه، بۆپاراستنی ده‌سه‌ڵاتیشیان زیاتر چاوله‌ده‌رن، ئه‌وه‌ش وای كردووه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆته جێگه‌ی ده‌زگا سیخوڕی و له‌شكری هێزی داگیركه‌رانی كوردستان، به‌تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌رێمی كوردستانی كردۆته پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی ئابوری و مه‌یدانی شه‌ڕی دژی كورد وبۆردومانی فرۆكه‌و تیرۆری شۆڕشگێران وبه‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م گه‌له‌و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی و له‌به‌ین بردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان. له‌ئێستادا دۆخێكی نه‌خوازراو ڕووی له‌گه‌له‌كه‌مان كردووه‌و له‌شكركێشی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ناوچه سنورییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئێمه پێمان وایه داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا جددیه‌و هه‌ڵوێستی حزب ولایهنیهكانیش تاكوئێستا به‌شی ئه‌وه‌ناكات ئه‌و پیلانگێڕیه ڕابگرێت هه‌ربۆیه هه‌ڵوێستی گشتی كۆمه‌ڵگه ئه‌توانێت ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌كان بگۆڕێت، بۆئه‌وه‌ش داوالهگهلهكهمان ئه‌كه‌ین له‌هه‌رشوێنێك ده‌رك به‌هه‌ستیاری ئه‌و دۆخه بكه‌ن و نه‌هێڵین پیلانی داگیركه‌رانی كوردستان جێگه‌بگرێت، هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیمه‌وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی پێمان وایه له‌هه‌رێمی كوردستان پێویسته هێزی سێهه‌م دروست بێت و هه‌ڵوێستی ڕادیكاڵ نیشان بدات به‌رامبه‌ر هه‌ماهه‌نگی و وابه‌سته‌یی هێزی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا.
ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی، پێمان وایه داگیركاری ته‌نها له‌سه‌ر باشوری كوردستان نییه، به‌ڵكو باشوری كوردستان بۆته مه‌یدانی داگیركاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌و به‌هاوكاری هێڵی خیانه‌ت ده‌خوازن له‌هێرشی سهرباشوردا ئیراده‌ی گه‌لی كورد تێكبشكێنن و شه‌ڕی كورد به‌كورد بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا هێرش له‌سه‌ر گشتی گه‌لی كورده، پێویسته له‌سه‌ر ئاستی گشتی كوردستان به‌شێوازی سه‌فه‌ربه‌ری ڕووبه‌ڕووی ئه‌و داگیركارییه ببینه‌وه، بۆئه‌وه‌ش یه‌كێتی و یه‌كڕیزی گه‌لی كورد پێویسته‌و تاكوئهوهی به‌ستنی كۆنفراسی نه‌ته‌وه‌یی له‌ئێستادا پێویستییه‌كی ژیانییه بۆ گه‌لی كورد.
له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌رێم و بغداد گفتوگۆكراو ئێمه پێمان وایه گه‌ڕانه‌وه بۆكاركردن به‌ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ گرنگه‌و پێویسته هه‌رێم و بغدادیش پابه‌ند بن به‌ماده‌كانی ده‌ستور، جێبه‌جێكردنی مادده ده‌ستورییه‌كان ئه‌توانێت به‌شێكی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیان چاره‌سه‌ر بكات و به‌تایبه‌تی موچه‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك و ناوچه جێناكۆكه‌كان. هه‌روه‌ها به‌هاوبه‌شی هه‌رێم وبغداد ڕێگری بكرێت له‌ده‌ستێوه‌ردانی هێزی ده‌ره‌كی و هه‌وڵدان بۆبنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشهوهو ڕێگری له‌جوڵه‌ی هێزه تیرۆریستیه‌كانی داعش.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌رێ كردنی سزای گیراوانی بادینان بۆسه‌ر چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی شه‌رمه‌زاركرا، ده‌بێت فشاری زیاتر له‌سه‌رده‌سه‌ڵات و هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ربه‌پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت بۆئازادكردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری سزاكانیان، جێبه‌جێكردنی سزایه‌كی به‌وشێوه‌یه له‌سه‌ر چالاكوانان جگه‌له‌وه‌ی سوكایه‌تی و بێ ڕێزییه به‌دادوه‌ری ویاسا، كاری دادوه‌ریش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و ئه‌زمونی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستانیش بەرەو هەڵدێرو هەڵوەشان ئەبات، ئه‌وه زەنگێکی ترسناکەو سنورداركردنی ئازادی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی وڕۆژنامهوانییه، بۆئه‌وه‌ش بانگ له‌ته‌واوی خه‌ڵك ده‌كه‌ین به‌چالاكی دیموكراتیانه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات بدرێته‌وه بۆپشتگیری چالاكوانی دیموكراتی ومه‌ده‌نی و ئه‌و بێ ڕێزییه قبوڵ نه‌كه‌ن.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌دۆخی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و به‌تایبه‌تی نه‌بوونی هه‌لی كار‌و بڕینی موچه‌و گرانی گوزه‌رانی خه‌ڵك كه‌می ئاو‌و كاره‌با وخزمه‌تگوزارییه‌كان به‌جۆرێكه كه‌ژیان له‌سه‌ر هاوڵاتی سه‌خت بووه‌و هه‌ربۆیه‌ش شه‌پۆلی كۆچكردنی گه‌نجان به‌جۆرێك ڕووی له‌زیادبوونه كهئاسهواری خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ئه‌كات.
له‌كۆی گشتیدا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌و دۆخه به‌رپرسیار ئه‌بینین و پێمان وایه حزب و لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش به‌و بێده‌نگییه‌یان بوون به‌شێك له‌و به‌رپرسیارێتییه‌و هه‌رچی زووه ده‌بێت ئه‌و حزب و لایه‌نانه هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوونكهنهوه، ئه‌گه‌رنا هه‌ستیاری دۆخه‌كه بهڕنگێكه ئه‌گه‌ر ڕێگری لێ نه‌كه‌ین ڕه‌نگه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه و مێژووش ڕه‌حم به‌كه‌س ناكات.
بابه‌تێكی تری كۆبوونه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ڕێكخستن و ئه‌و ئاسته‌نگیانه بوو كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وام فشار له‌سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئه‌كه‌ن و ڕێگری له‌كارو چالاكییه‌كانمان و ئاسته‌نگی بۆكاری ڕێكخستنیمان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌ڤاڵانمان بهمۆڕاڵێكی به‌رزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ههرئاستهنگێیهك ئه‌بنه‌وه، له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلاننامه‌ی داهاتوی ڕێكخستن دیاری كرا‌و بڕیاردرا بۆ چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك وله‌دژی داگیركاری و هێڵی خیانه‌ت ئاماده‌ی هه‌ر كار‌و چالاكییه‌كی دیموكراتیانه ده‌بین و وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ناوبه‌ره‌ی خه‌ڵك پێشه‌نگایه‌تی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین .
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
29 ــ 6 ــ 2021