لە کەرکوک ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی پیرۆزکرا

 

لە باشوری کوردستان و لە شاری کەرکوکی ٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پیرۆزکرا.

ئێوارەی دوێنێ لە ٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستاندا، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی بە مەڕاسیمێک یادی دامەزراندنیان کردەوە.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەبارەت بەساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی ئاماژەی بەوەشدا: ئەمڕۆ لە٨ هەمین ساڵیادی دامەزراندی تەڤگەری ئازادی دا پیرۆزبایی لە تەواوی و لایەنگرانی ڕێکخستنەکەمان دەکەین، ٨ ساڵ لەمەوبەر لەدۆخێکی ناسەقامگیری سیاسی، ئەمنی و سەربازی، لەو کاتدا کە چەتەکانی داعش بەشێکی زۆری خاکی عیراق و سوریا و بەشێکی کوردستانیشیان داگیرکردبوو و لە شەنگالیش کۆمەڵکوژیی دروستکردبوو، لەو کاتەدا تەڤگەری ئازادی وەکو پارتێک دروست بوو پاشان وەکو سیستمێک”.

کۆمەڵ سەرمەد ڕاشیگەیاند: ” لە ٨ ساڵی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی بەردەوام مەترسی و هەڕەشە بۆسەر تەڤگەری ئازادی هەبووە و زۆر جاریش هەوڵی داخستنی بارەگاکانمان دراوە، کە لەماوەی ڕابردوو یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەی تەڤگەری ئازادی بەناوی مامۆستا شەماڵ شەهید کرا، لێرەوە سەری رێز و نەوازش بۆ شەهید شەماڵ و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دادەنوێنین”.

باسی لەوەشکرد و وتی: ئێمە وەکو تەڤگەرێکی پێکەوە ژیان و دیموکراسی لە بەڕێوەبردن هاتووینەتە کایەوە، پەیامی ئێمە پەیامێکی ئاشتیانە و دیموکراسیانەیە بۆ تەواوی گەلانی عێراق، لە دژی فاشیست و ڕەگەزپەرستی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانمان هەڵگرتووە، وە نامانەوێت هیچ مەزهەب و بیروباوەڕ و نەتەوەیەک پەراوێز بکرێت لە بەڕێوەبردنی عێراقدا.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *