“پارتی بەفیتی داگیرکەر هەوڵدەدات شەڕی کورد بە کورد هەڵبگیرسێنێت”

چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: “ئەوانەی شەڕی کورد بە کورد خۆش دەکەن دەیانەوێت تێکۆشەرانی کورد لە شەڕی ڕاستەقینەی بەرژەوەندییەکانی گەل دووربکەنەوە”.

محەمەد نەسڕەدەین چاودێری سیاسیی لە شاری کەرکوک، باس لە هێرش و بەشداریی شەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق دەکات لەگەڵ سوپای تورکیا دژ بە گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل  و وتی: “هیچ کات شەڕی کورد بە کورد لەبەرژەوەندی کورد نەبووە، هەموو کات شەڕی کورد بە کورد قازانجی داگیرکەران و دوژمنانی تێدایە بۆیە لەم دۆخەی ئیستا کە ناوچەکە و تەواوی کوردستان پیدا تێدەپەڕێت هەر لایەنێکی سیاسی ڕێخۆشکەر و دەستپێشخەر بێت بۆ شەڕی کورد بە کورد ئەوە ئەو لایەنە سیاسییە بزانێت یان نا ئەوە نوێنەرایەتی داگیرکەران و دوژمنانی دەکات”.

دەیانەوێت کورد لە شەڕی ڕاستەقینەی بەرژەوندییەکانی گەل دووربکەنەوە

هەروەها ئەو چاودێرە سیاسییە ووتیشی: “ئەمڕۆ لە تەواوی بەشەکانی کوردستان دەزانین مافی کورد لەلای کێیە، ئەوەی ئەمڕۆ شەڕی کورد بە کورد خۆش دەکات ئەو لایەنانە دەیانەوێت تێکۆشەرانی کورد لە شەڕی ڕاستەقینەی بەرژەوەندییەکانی گەل دووربکەنەوە وە بیئاڵێنە شەرێک کە زەرەمەندی یەکەم میللەتەکەمان و تێکۆشەرانی دەبێت”.

بەفیتی داگیرکەران هەوڵدەدەن شەڕی کورد بە کورد هەڵبگیرسێنن

ئەو چاودێرە سیاسییە، باسی لە هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بۆ هەڵگیرسانی شەڕ کرد و ڕایگەیاند: “من پێم وایە دەبێت ئەو لایەنانەی بەفیتی داگیرکەران هەوڵدەدەن شەڕی کورد بە کورد هەڵبگیرسێنن ئەوە زەرەمەندی یەکەم خۆیان دەبن چونکە داگیرکەران هیچ کات بەرژەوەندی هیچ حزبێکی کوردییان نەویستووە، داگیرکەران و دوژمنانی کورد دەیانەوێت هەندێک حزب و لایەنی کوردی بەکاربهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەر کاتێک کە بەرژەوەندییەکەیان تەواو بوو وەکو نۆکەر و کۆیلە تەمەشای دەکەن”.

پێویستە بەفیتی داگیرکەران پێشڕەویی لەشکری دوژمن نەکات

ناوبراو هۆشداریی-دا لە مەترسییەکانی پێشرەوەی کردنی سوپای داگیرکەر لەلایەن پارتییەوە و وتی: “پێویستە هیچ لایەنێکی سیاسی کوردی بەفیتی داگیرکەران و دوژمنانی کورد پێشڕەویی لەشکری دوژمن نەکات و شەڕی کورد بە کورد بەرپابکات لەهیچ بەشێکی کوردستان چونکە تەنها براوە لەم شەڕەدا داگیرکەران و دوژمنانی گەلی کورد دەبن و زەرمەندیش گەلی کورد و بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی کورد دەبن”.

ئەم ترسە وایکردووە داگیرکەر شەڕی کورد بە کورد بکات

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: “گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە هەیە و دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی کورد بتوانێت بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت و دەستکەوتیش بەدەستبهێنێت، ترسی داگیرکەران لەوەی کە کورد دەستکەوت بەدەستبهێنێت یەکێک لە هۆکارەکانە کە داگیرکەران پەنابەرنە بەر شەڕی کورد بە کورد، هەر لایەنێکی سیاسی کوردی ڕێخۆشکەر بێت بۆ ئەم شەڕە ئەوە دەبێتە هۆکاری سەرەکی بۆ لەدەستدانی ئەو دەستکەوتە کەمەی کە گەلی کورد لەهەر پارچەیەکی کوردستان بەدەستیهێناوە”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …