کۆمیتەی ئازادیی ئۆ*جا*لان: بەرامبەر دەوڵەتێکی داگیرکەر و جیهانێکی بێهەڵوێست دەبێت بەردەوامبین

کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، گردبوونەوەیەکی لە بارەی ڕەوشی  رێبەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی و  گۆشەگیرییکردنی بەڕێوەبرد و جەختیکردەوە: لە بەرامبەر دەوڵەتێکی داگیرکەر و جیهانێکی بێ هەڵوێست دەبێت بەردەوامبین لە خەبات.

گردبوونەوەکە بە ئامادەبوونی چالاکوانان، ئازادیئخوازان و وڵاتپارێزان، دەستیپێکرد و  داوای هەڵوێست وەرگرتنیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

شاڵاو مەحمود، ئەندامی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان بەیاننامەی کۆمیتەکەی خوێندەوە و وتی”باشووری کوردستان هەمیشە تووشی دەستێوەردانی دەرەکی بووە، لە لایەن وڵاتانی داگیرکەرەوە و هەوڵی قڕکردن و لەناوبردنی و سڕینەوەی ناسنامەی دراوە، دەوڵەتی تورکیاش سیستەمی لەناوبردن و کۆمەڵکوژیی دژی گەلی کورد بەکاردەهێنێت، ئەمەش بە ئاشکرا لەو ڕەفتارە دژی ڕێبەرەکەمان دەکرێت دەیبینین، ئەو سیاسەتەی لە زیندانی ئیمراڵی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت بەرامبەر تاکە کەسێک نییە بەڵکو بەرامبەر هەموو گەلی کوردە”. 

ئاماژەی بەشکرد: بێدەنگبوونی دەوڵەتە زلهێزەکان لەو نادادپەروەرییەی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت گۆشەگیرییەکانی توندتر دەکاتەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا، سێ ساڵە ڕێگا بە سەردانیکردنی نادرێت لەلایەن خانەوادە و پارێزەرەکەی، هەروەها ئەشکەنجەی دەروونیی و جەستی دەدرێت و لە سەرەتاییتریین مافەکانی وەک نووسیین بێبەشکراوە”.

کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان جەختی لەوەکردەوە،” لە بەرامبەر دەوڵەتێکی داگیرکەر و جیهانێکی بێ هەڵوێست دەبێت بەردەوامبین لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان و بەڵێن دەدەین و بەردەوامدەبین لە خەباتکردن بۆ ئازدیی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.”

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …