پێشەنگایەکی شیوەکاری بۆ ژنان بەڕێوەچوو

 

لە پێشەنگایەکدا بەبۆنەی هەشتی مارس-ڕۆژی جیهانی ژنان وێنەی چواردەخانم نمایشکران لە هۆلی تەوار لەشاری سلێمانی.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١/٣/٢٠٢٢لە شاری سلێمانی لە هۆڵی تەوار، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان_ڕەژاک. پێشەنگایەکی بۆ چواردەخانم کردوە کە وێنەکانی خۆیان تێدا نمایش کرد، بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی ژنان.

دەروون سەعید یەکێک بوو لەو خانمانەی بەشداری کردبوو لە پێشەنگاکە بە ماڵپەری تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیاند: وەک خوێندکارێکی پەروەردەی هونەری بەشداریم لە پێشانگای رەنجو هونەری ژن بناغەی کۆمەلگایە کردوە. وتیشی: تابلۆکەی من دەلالەت کردنە لەوەی ئافرەت چۆن سروشت ئەبینێ و بەشێوەیەکی گشتی بەکار هێنانی رەنگ زیاتر لەلای ئافرەتان گرنگی پێ ئەدرێت ئەو رەنگانەش لە سروشتدا ئەبینێتەوە.

دەروون سەعید

ئەم پێشەنگایە لەژێرناوی ڕەنج و هونەری ژن بناغەی کۆلەمەلگەیە، لە کاتژمێر دەی بەیانی تا پێنچی ئیوارە بەردەوام دەبێت.

 

 

س_ع

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *